هەواڵ
22, شوبات 2019
یاری باتڵ ڕۆیاڵی Apex Legends چەکی Havoc Energy Rifleـی بۆ زیادکرا

لە ماوەی ڕابردوودا یاری بەناوبانگی Apex Legends چەکێکی نوێی بۆ زیادکرا، چەکە نوێیەکە بە Havoc Energy Rifle ناودەبرێت و لە کاتی تەقاندنیدا هەڵدەستێت بە هەڵدانی ڕووناکیەکی بەهێز، شایەنی باسە و بە پێی وتەی گەشەپێدەرانی چەکە نوێیەکە ئەوا دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین ئەو چەکانەی یاریکەر بە دەستی دەهێنێت لە نێو یاریەکەدا.
سەرەڕای ئەوەش Havoc Energy Rifle دەتوانیت بە دۆخی لێدانی خێرا و لێدانی تاک جەنگی پێبکرێت، بە شێوەیەک تاکە چەکی نێو یاریەکە دەبێت کە بتوانرێت دوو زیادکراوەی hop-upsـی بۆ بەکاربهێندرێت، زیادکراوەکانیش Turbochargerـە بۆ لێدانی خێرا ئەوی دیکەشیان Selectfire Receiverـە بۆ لێدانی تاک، چەکەکە لە ئێستادا بەردەست کراوە بۆ یاریکەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.