ئەندرۆید
7, ئازار 2013
ئەم دوو ئەپڵیکەیشنە ئیسلامییە نایابە بۆ گالەکسی ئێس ٣ ئێستا لە گووگڵ پلەی دەست دەکەون!

لەوانەیە لە سەردێری بابەتەکەوە بڵێن بۆ تەنها بۆ گالەکسی؟ لەڕاستیدا ئەپی یەکەم کە قورئانەکەیە تا ئەم ساتە تەنها پشتگیری گالەکسی ئێس ٣ دەکات لە نێوان مۆبایلە ئەندرۆیدەکان و ئەوەیتریان پشتگیری زۆربەی زۆری مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەکات بە گالەکسی ئێس ٣ییەوە. بەڕێزان ئەم دوو ئەپە لە ئێستا دا بۆ ئامێرە ئەندرۆیدەکان لە گووگڵ پلەی دەست دەکەون و بریتین لە بەرنامەی قورئان بە رێنوسی عوثمانی و إعرابی قورئان کە ئەمانە بۆ فێرخوازان پێویستن لە سەر مۆبایلەکانیان.
ئەپی یەکەم – قورئان گەشەپێدراوی Arabia For Information & Technology یە و پێم وایە تا ئێستا جوانترین ئەپی قورئانییە لە دوای ئەپی ئەندرۆید قورئان!و وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پشتگیری مۆبایلی تریش بکات جگە لە گالەکسی ئێس ٣. شایەنی باسە ئەم ئەپە بۆ سیستەمی iOSیش دەستدەکەوێت. لێرەوە لە گووگڵ پلەی بۆ مۆبایلەکەتی دابگرە.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.arabiait.quranothmani
چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:

ئەپی دووەم – إعربی قورئان گەشەپێدراوی iArabi Ltd یە و بۆ هەردوو سیستەمی iOS و ئەندرۆید هەیە و دەستدەکەوێت ئەم ئەپە بەخۆڕاییە و هەموو إعرابی قورئانی بە صرف و بلاغەوە تێدایە و لێرەوە دایبگرن.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.i3rabi.quran
چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!