هەواڵ 23, شوبات 2019

کۆگای Epic Store یاریەکی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەکاتە خۆڕایی

هەروەک کۆمپانیای Epic Games بەڵێنی دابوو هەموو دوو هەفتەیەک یاریەک بکاتە خۆڕایی لەسەر کۆگای Epic Store بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، ئێمەش وەک کەی ئای تی ئێن هەمیشە هەوڵ دەدەین کۆتا هەواڵی یاریە ڤیدیۆیەکان بۆ ئێوە بگوێزینەوە و لە چوارچێوەی ئەمەشدا لە ئێستادا یاریەکی نوێ بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەستە بە خۆڕایی لە کۆگای Epic Store.

یاری ئەم جارەش Thimbleweed Parkـی گەشەپێدراوە لە لایەن ستۆدیۆی Terrible Toybox، یاریەکە لە جۆری سەرکێشیە و تیایدا ڕۆڵی لێکۆڵەرێک دەبینیت لێکۆڵینەوە لە تاوانێکی کوشتن دەکات و لە میانەی یاریەکەشدا ڕۆڵی یاریەکەر گۆڕانکاری تێدا دەکرێت هەر جارە و لە کەسایەتیەکەوە دەگوێزرێیتەوە بۆ کەسایەتیەکی دیکە.

بەدەستهێنانی یاریەکە ئاسانە ئەوەی پێویستە لەسەرت داگرتنی کۆگاکەیە بۆ کۆمپیوتەرەکەت لەم بەستەرەوە Epic Games پاشان کۆگاکە بکەرەوە و بگەڕێ بە شوێن یاریەکەدا و زیادی بکەرە سەر هەژمارەکەت هەتاوەکو هەر کاتێک ئارەزووت لێکرد دایبگریت و یاری پێ بکەیت، یاریەکە لە ئێستاوە هەتاوەکو بەرواری 7/3/2019 بەردەستە بە خۆڕایی.

تاگەکان Epic Store
بۆچونی تۆ