ئەندرۆید
7, ئازار 2013
هەڵەیەک لە ئەندرۆید ٤.١.٢ و ڕێگەدان بە کردنەوەی قوفڵی گالەکسی S3 بەهۆی هەڵەکەوە!

یەکێک لە بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس ٣ ئاشکرای کرد کە کێشەیەکی پارێزگاری هەیە لە مۆبایلەکە و ڕێگە بە کەسانی نامۆ دەدات بە کردنەوەی قوفڵ بێ ئەوەی تێپەڕە وشەکەی بزانن ئەویش بە بەکارهێنانی “مکالمة الطوارئ” کە ماوەیەک لەمەوبەر هەمان هەڵە لە ئامێری گالەکسی نۆت ٢ دۆزرایەوە کە ئەویش لەسەر هەمان وەشان کە ٤.١.٢یە.
لە لایەکی ترەوە ئەم بەکارهێنەری گالەکسی ئێس ٣ـیە کە ناوی سین ماکمیلانە ئاماژە بەوە دەکات کە شێوازی ئەنجامدانەکەی بە پەیامێک بۆ وێبپەڕی seclists تایبەت بە بەوارەکە ناردووە و تێیدا باسی ئەنجامدانی کردارەکە دەکات کە بەم شێوەیەیە:
هەنگاوی یەکەم لە شێنی پەیوەندی کرد لە مکالمة الطوارئ پەیوەندی بە١١١٢ وە بکە و پەنجە بە دووگمەی Home دابگرە ڕاستەوخۆ لەدوای ئەو پەنجە لەسەر دوگمەی هەڵکردن دابگرە ئەگەر کردییەوە ئەوە باشە ئەگەر نا دووبارە پەنجە بنێەوە بە کوژاندنەوەکە و دەبینت مۆبایلەکە بێ ئەوەی وشەی تێپەڕوون لێبدەیت دەبێتەوە.
شایەنی باسە ناوبراو ئەم کردارەی لەسەر سێ گالەکسی ئێس٣ تاقی کردەوەتەوە کە ئەم وەشانەیان لەسەر بووە و لە ئەنجامدانی کردارەکە سەرکەوتوو بووە و ئاماژەش بەوە دەکات کە پەیوەندی بە سامسۆنگەوە کردووە بەڵام هیچ وەڵامێک نەبووە تا ئئێستا.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!