هەواڵ 23, شوبات 2019

یاری Far Cry New Dawn لە لایەن گروپی CODEXـەوە هاککرا

ڕۆژی ڕابردوو گروپی خۆشەویست لە لای گەیمەران CODEX سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی پاراستنی یاری Far Cry New Dawn و بڵاوکردنەوەی بە خۆڕایی لەسەر ماڵپەڕە جیاوازەکان، یاری Far Cry New Dawn کاردەکات بە سیستمی پاراستنی دینۆڤۆ وەشانی 5.6 و پاش تەنها 7 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی بە فەرمی یاریەکە لە لایەن CODEXـەوە هاککرا.

شایەنی باسە هەمان سیستمی پاراستن کاریپێدەکرا لەسەر یاری Metro Exodus و ئەویش بە هەمان شێوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاراستنی یاریەکە لە لایەن گروپی CPYـەوە تێپەڕێندرا و بە خۆڕایی بڵاوکرایەوە بۆ بەکارهێنەران، ئەم کارانەش وا دەکات لە کۆمپانیای دینۆڤۆ ڕێژەی پاراستنی زیاتر و ئاڵۆزتر بکات.

لە کۆتاییشدا ئێمە وەک کەی ئای تی ئێن بە هیچ شێوەک پشتگیری لە یاری کڕاککراو یاخود هاککراو ناکەین و پێشنیار دەکەین وەک پشتگیریەک بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یاریەکە ئەویش UBISOFTـە یاریەکە بکڕن کە نرخی 40$ دۆلارە، هەروەها ئێمە لە چوارچێوەی گواستنەوەی هەواڵدا ڕاپۆرتەکەی سەرەوەمان بۆ ئێوەی خوێنەر بڵاوکردووەتەوە.

تاگەکان CODEX Far Cry New Dawn
بۆچونی تۆ