هەواڵ
23, شوبات 2019
هەواڵێکی ناخۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئامێری Netendo Switch

یەکێک لە هەواڵە ناخۆشەکان لە ماوەی مێژووی دروستکردنی یاریە ڤیدیۆیەکان ئەم هەواڵەی ئەمڕۆیە و تایبەتە بە بەڕێوبەری کۆمپانیای نێنتێندۆی ئەمریکی، Reggie Fils-Aime یەکێکە لە باشترینی ئەو کەسانەی کۆمپانیای نێنتێندۆیان بەڕێوەبردووە بە درێژایی مێژوو و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا وا دیارە ناوبراو کۆمپانیاکە جێدەهێڵێت و واز لە بەڕێوبەرایەتیەکەی دەهێنێت.
Reggie بە تەواوی تێکەڵ بوو لەگەڵ یاریکەران و بەردەوام بەشداری لە کۆنگرەکان دەکرد و گرنگی بە وتەکانی دەدرا، بەڵام بە داخەوە لە بەرواری 21/2/2019ـدا Reggie لە هەژماری تویتەری Nintendo of Americaـەوە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە کۆمپانیاکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا بەڕێوبەرایەتیەکەی دەداتە Doug Bowser.
Doug Bowserـیش یەکێکە لە باشترینی کەسایەتیەکانی نێو کۆمپانیاکە و بە پێی وتەی Reggieـیش کۆمپانیاکە ئاڕاستەیەکی باشتری دەبێت و زیاتر پێشدەکەوێت بە هۆی بەڕێوبەرایەتی Doug Bowser، لە بارەی دەست لە کارکێشانەوەی Reggie هۆکارەکەی وا دیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو دەیەوێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا بەسەر ببات.
ڤیدیۆی دەست لە کارکێشانەوەی Reggie لە تویتەری فەرمی کۆمپانیا:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.