هەواڵ

هواوەی مۆبایلی چەماوەی Mate Xـی بە نرخی 2,600 دۆلارەوە ڕاگەیاند

null

مۆبایلە چەماوەکەی سامسۆنگ هێندە نییە ڕاگەیەنراوە، کەچی ئەوەتا ئێستا مۆبایلی چەماوەی هواوەی Mate Xـیشمان هەیە! کە ئەمڕۆ ئێوارە هواوەی لە کۆنگرەی MWC 2019 نمایشی کرد. ئەمەیان تەنکترە و گەورەترە و ڕێکترە.

مەیت X ڕوونمایەکی 8 ئینچی ئۆلێدی هەیە بە ڕوونی 2480×2200. بە قەبارەی چەماندنەوەوە ئەستورەیەکەی 11 میلیمەترە. لەسەر تەکنەلۆژیای ئینتەرنێتی 5G بنچینەکراوە و پاترییەکەی 4,500 میللی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا. جگە لەوەی لەسەر دواین پڕۆسێسەری کیرین 980 کار دەکات.

ڕوونماکەی چەند ئەرکێک ئەنجام دەدات، یەکەمیان مۆبایلەکە چەماوەتەوە 2 ڕوونمات دەبێت بە پێچەوانەی Samsong Fold. بە ڕووەکەی دیکە دەتوانیت چەندین کار بکەیت وەک گرتنی سێڵفی بە کامێرای دواوە.

هواوەی مەیت X دەسکێکی هەیە یارمەتیدەرە بۆ لەشێکی ڕێکتر و گرتنی ئامێرەکە بە شێوەیەکی باشتر لە کاتی چەماندنەوەدا.

هواوەی هیچ زانیارییەکی لەسەر کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیە ئاشکرا نەکردوە، بەڵام وەک دیارە سیستەمی کامێراکەی لای چەپیەوە جێگیرکراوە.

کاتی بەردەستکردن و نرخی Mate X

هێشتا کاتی بەردەستکردنی مەیت X دیار نییە، بەڵام دەزانین کە ئەگەر بەردەست بێت، بە نرخی 2,600 دۆلار بەردەست دەبێت بە ڕامی 8 گێگابایت و فراوانی بیرگەی 512 گێگابایت.

24 شوبات، 2019
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498