گەرمترین 24, شوبات 2019

کۆمپانیای HMD Global ٤ مۆبایلی نوێی Nokia ـی نمایشکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای HMD Global ـی خاوەن براندەکانی Nokia لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل Mobile World Congress ـدا پەردەی لەسەر 4 دانە مۆبایلی نوێ لادا. مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیاکە بریتین لە Nokia 1 Plus و Nokia 3.2 و Nokia 4.2 و Nokia 210.

  • Nokia 1 Plus

نەوەیەکی نوێیە لە مۆبایلی Nokia 1. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.45 ئینج و لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکیش لە پێشەوە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری MediaTek MT6739 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 1 و 2 گێگابایتییە لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 8 یاخود 16 گێگابایت، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 2.500 ملی ئەمپێر. نرخی لە 100$ ـەوە دەستپێدەکات و لە مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت.

  • Nokia 4.2

زنجیرەیەکی نوێیە لە مۆبایلەکانی نۆکیا. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.71 ئینج و بە ڕوونی +HD. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 13 و 2 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکیش لە پێشەوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 439 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 2 و 3 گێگابایتییە لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە بژاردەکانی 16 یاخود 32 گێگابایت، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3.000 ملی ئەمپێر. نرخی لە دەوروبەری 170$ ـەوە دەستپێدەکات و لە مانگی 4 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

  • Nokia 3.2

نەوەیەکی نوێیە لە زنجیرەی Nokia 3. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی +HD. لە پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرایەکیش لە پێشەوە بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 429 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن بژاردەی ڕامی 2 و 3 گێگابایتییە لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە بژاردەکانی 16 یاخود 32 گێگابایت، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر. نرخی لە دەوروبەری 140$ ـەوە دەستپێدەکات و لە مانگی 4 ـی ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت.

  • Nokia 210

بە پێچەوانەی مۆبایلەکانی دیکەوە، ئەم مۆبایلە سادەیە و هەستیار نییە. خاوەن ڕوونمایەکی بێ هەستە بە قەبارەی 2.4 ئینج و کامێرایەک لە جۆری VGA. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 1.020 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە ڕادیۆی FM دەکات. خاوەن ئەپەکانی Facebook و Twitter و چەند یارییەکی سنووردار و وێبگەڕی Opera Mini ـییە. نرخی تەنها دەوروبەری 30$ ـە و لە هەفتەی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ