ئای ئۆ ئێس
7, ئازار 2013
سەرچاوەکانی هەواڵ: فۆکسکۆن دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی iPhone5S؟

بەگوێرەی سەرچاوەکان کۆمپانیایی تایبەت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ ناسراو بە فۆکسکۆن دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی ئایفۆن5S. بە گوێرەی سەرچاوەکان وا پێدەچێت کە مۆبایلەکە لەسەر هەمان ڕێڕەوی ئایفۆن٥ـەو وپێشبینی کەمترین گۆڕأنکاری دەکرێت.
لەچەند ڕۆژ ڕابردوو یەک دوو دەنگۆ بڵاوبوونەوە سەبارەت بە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئایفۆن 5S. یەکێکیان Ming-Chi Kuoکە لێکۆڵەری KGI Securitiesـە و دەڵێت ئەپڵ ئایفۆن 5S لەگەڵ iOS7 لە مانگی ٦ ڕادەگەێنێت و ڕۆژی بڵاوبونەوەیشیان بۆ بازاڕەکان مانگی ٧ دەبێت. بەڵام iMore پێشبین دەکات ئەپڵ مانگی ٨ ئایفۆنی 5S ڕابگەێنیت و ئایپادی تازەتر لە مانگی ٤.
وا پێشبینی دەکرێت ئەم ئایفۆن 5Sـە تایبەتمەندی پرۆسێسەری خێراتر و کامێرای باشتر و پەنجەمۆرگرتنی هەێت.
سەرچاوە iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!