هەواڵ
26, شوبات 2019
ستۆدیۆی Storm in a Tea Cup ڕایگەیاند یاریە نوێیەکەیان بەردەست دەبێت لە کۆگای Epic Games

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Storm in a Tea Cup ڕایگەیاند یاریە نوێیەکەیان Close to The Sun بە فەرمی لە کاتی بڵاوکردنەوەیدا بەردەست دەکرێت لەسەر کۆگای Epic Games بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاریەکە هەتاوەکو ئێستا بەرواری ڕاگەیاندنی بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە بەڵام بە پێی وتەی ستۆدیۆکە وا دیارە لە ساڵی 2019ـدا ڕادەگەیەنرێت.
سەبارەت بە یاریەکە ئەوا Close to The Sun یاریەکی ترسناک و سەرکێشی دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1897 لەسەر کەشتیەک لە دەریادا، هەروەها وەک ئاماژەمان پێدا هەرچەندە زانیاری تەواو لە بارەی بەرواری ڕاگەیاندنی یاریەکەوە نییە بەڵام بە فەرمی بەردەست دەکرێت بۆ سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.
تایبەمەندی پێویست بۆ کارکردنی یاریەکە:-
- OS : Windows 10
- Processor : Core i5 / AMD FX 2.4 Ghz
- Memory : 8 GB RAM
- Graphics : NVIDIA GeForce GTX 760 or AMD Radeon R7 260x with 2GB RAM
- DirectX : 11
- Hard Drive : 50 GB free space
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.