10
ئینتەرنێت 7, ئازار 2013

پوختەی کۆنگرەی ئەمڕۆی فەیسبووک سەبارەت بە دیکۆر و دیزاینی تازەی News Feed!

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تۆڕە زەبەلاحەکەی جیهان گۆڕانکاری لە پێگەکەیاندا ڕاگەیاند بەمەبەستی دروستکردنی پێگەیەکی یەکگرتوو لەسەر هەموو ئامێرەکانی وەکو کۆمپیوتەر و مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان. شایەنی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی٣ی ٢٠١٣ فەیسبووک پەردەی لەسەر دیزاینی تازەی بەشی News Feedی لادا کە پێکهاتووە لە وێنەی گەورەتر و ڕێگە بە گۆڕانکاری دان تێیدا. ئەمەش بەمەبستی ڕاکێشانی سەرەنجی بەکارهێنەران و ڕێکلامەران.

سەرۆکی جێبەجێکار مارک زوکەربێرگ ئاماژەی دا بەچەند شتێک کە مەبەست و ئامانجی فەیسبووک لەم دیزاین و دیکۆرە تازەیە بریتییە لە دروستکردنی چیرۆکە دیزاینێکی دەوڵەمەنتر و هەڵبژاردنی News Feedی جیاواز و ڕووکەشێکی نەگۆر لەسەر مۆبایلەکان و براوزەری سەردێسکۆتۆپەکان. مارک دەڵێت “ئەوەی ئێمە دەیکەین پێدانی تایبەتمەندترین ڕۆژنامەیە بەوپەڕی توانامان و تایبەتمەندترین ڕۆژنامەش سادەی و دەوڵەمەندی و سەرەنجڕاکێش یەتی”

ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە دیکۆرە تازەکەدا هەن بریتییە لە وێنەی گەورەی نەخشەکان و بابەتەکان و وێنەکان و زانیاری ئەپەکان وەکو بابەتێکی پینرەێست! خەڵکی دەتوانن بە ڕیزبەندی تەماشای بابەتەکانی News Feed بکەن یان وەکو ئەو خەڵکانە بن کە گوێ لە مۆسیقا دەگرن یان ئەو ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن. وە بەپشت بەستن بەو شتانەی بەکارهێنەر لایکی کردوون لە ڕابردوودا بابەتەکانی فەیسبووکی بۆ ڕێک دەخرێن لە News Feed دا.

کریس کۆکس جێگری سەرۆکی بەشی بەرهەمەکان لە فەیسبووک گوتی کۆمپانیا ڕووکارێکی مۆدێرن و ڕوونی بۆ بەکارهێنەران ویستووە. وەهەروەها ئاماژەیشی بەوەدا کە کۆمپانیا ئەم بیرۆکەیەی لە دیزاینی مۆبایل و تابلێتەکانەوە بۆ هاتووە و ویستویەتی بیخاتە سەر وێب و لەسەر کۆمپیوتەرەکانیش هەمان ڕووکاری یەکگرتووی هەبێت.

ئەم دیزاینە تازەیەی News Feed لەمڕۆوە بۆ ژمارەیەکی کەمی بەکارهێنەرانی وێب واتە کۆمپیوتەر دەکەوێتە کار و لەهەفتەکانی داهاتوش بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل و  تابلێت. چونکە کۆکس دەڵێت ئەمە گەورەترین گۆڕانکارییە ئەنجامی دەدەین لەوێبدا و ئێمە زۆر وریادەبین لە چۆنیەتی خستنەگەڕی ئەم دیزایینە تازەیە”

ئەمەش دوو ڤیدیۆ لە فەیسبووکەوە سەبارەت بەم دیزایینە نوێ یە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=_PW54Sm99ck[/youtube] [youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YaQQHYQHnMk[/youtube]

يان لەم لینکەوە زانیاری تەوا هەیە و شوێنی بکەوە:
https://www.facebook.com/about/newsfeed

لە ڕاستیدا ئەم گۆڕانکارییانەی ئەمڕۆ چاکسازییەکی گەرەبوون لە پەڕی سەرەکی قەیسبووک لەسەرەتای ڕاگەیاندنییەوە لە ٢٠٠٦ تا ئێستا کە ئێمە لەکاتی چوونە ناوەوەی فەیسبووک هەمیشە ئەم بەشەی News Feedمان بەرچاودەکەوێت. بیرمان نەچێت فەیسبووک زوو زوو شتانێکی نوێ زیاددەکات بۆ پێگەکەی بەڵام هیچیان وەکو ئەوەی News Feed بەرچاو نیینە و بەکارهێنەران هەستی پێناکەن. بۆیە ئەنجامەکان و بەرپەرچدانەوەی بەکارهێنەران لەدوای بەکارهێنانی بۆ ماوەیەک دەردەکەوێت ک ئایا بەکارهێنەران ئارەزووی لێدەکەن یان نا؟

کەواتە تۆ ڕات چییە لە خوارەوە لەبەشی سەرنجەکان سەرنج و تێبینی خۆت بنوسە!

سودمان وەرگرت لە cnet

بۆچونی تۆ