هەواڵ
26, شوبات 2019
بە هۆی ئەم کێشەیەوە Driftboard لە دۆخی Save The Worldـی یاری فۆرتنایت سڕایەوە

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Epic Games بە فەرمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر سڕینەوەی Driftboard لە دۆخی Save The Worldـی یاری فۆرتنایتدا ڕاگەیاند، ستۆدیۆکە لە بارەی هۆکاری سڕینەوەیان بۆ Driftboardـەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردەوە و تەنها ئاماژەیان بەوەدا کێشەیان لەگەڵیدا هەیە.
سەرەڕای ئەوەی ستۆدیۆکە بە دیاریکراوی ئاماژەی بە کێشەکە نەدا بەڵام هەندێک لە گەیمەران توانیان کێشەکە دیاری بکەن و ڕوونکردنەوەی لە بارەوە بدەن، بە دیاریکراوی کێشەکە کاتێک دەست پێدەکات بەکارهێنەر لە ڕێگای Driftboardـەوە خۆی دەکێشێت بە یەکێک لە زۆرمبیەکان ئەمەش وا دەکات یاریکەر بە شێوەیەکی سەیر و بێ هۆکار هەڵبداتە دەرەوەی نەخشەکە و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆکاری مردنت.
بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کێشەکە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.