شاومی

مۆبایلی Redmi Note 7 Pro ڕاگەیەندرا، کامێرای ٤٨ مێگاپیکسڵ و بیرگە تاوەکوو ١٢٨گب

دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی و هەواڵی دزەپێکراو لە کۆتاییدا مۆبایلی Redmi Note 7 Pro ڕاگەیەندرا بە کامێرایەکی ٤٨ مێگاپیکسڵەوە.

مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 675ە کە ١١ نانۆمەترییە و خاوەن ٢ ناوکی Kryo 460 Gold و ٦ دانەی Kryo 460 Silverە، GPUەکەشی لە جۆری Adreno 612یە، لە پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەکی دووانە هاوێنەیی هەیە، یەکێکیان لە جۆری هەستەوەری IMX586ی سۆنی بە ڕوونی ٤٨ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی f/1.8، کامێرای دووەمیش ٥ مێگاپیکسڵە، لە پێشەوەش کامێرایەکی ١٣ مێگاپیکسڵ هەیە.

مۆبایلەکە پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و پاترییەکەی ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێرە، شووشەی پشتەوە و هی ڕوونماکەش(کە ٦.٣ ئینجە و +Full HDە) لە جۆری Gorilla Glass 5ن، بەڵام چوارچێوەی مۆبایلەکە پلاستیکە، مۆبایلەکە پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرای Quick charge 4 دەکات بەڵام بارگاویکەرەوەی ناو پاکەتەکەی تواناکەی تەنها ١٠ واتە.

مۆبایلەکە ١٣ی ٣ لە هندستان بە ڕەنگەکانی سور و شین و ڕەش بەردەست دەبێت بەم نرخانە:

١٣،٩٩٩ ڕوپێی هندی(١٩٧ دۆلار) بۆ جۆری ٦٤گب/٤گب

١٦،٩٩٩ ڕوپێی هندی(٢٣٩ دۆلار) بۆ جۆری ١٢٨گب/٦گب

 

 

 

سەرچاوە :

28 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341