10
سۆنی 28, شوبات 2019

سۆنی و شاومی و کۆمپانیای Light ڕێکەوتنیان واژۆکرد بە مەبەستی پەرەپێدانی مۆبایل بە کامێرای زۆرەوە

بێگومان ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ٥ ساڵی ڕابردوو، ئەوا زۆر پێشبینیمان نەدەکرد ژمارەی کامێرای مۆبایلەکان بگات بە ٧ یان ٨ کامێرا، بەڵام ئەوەتا لەم یەک دوو ساڵەی دوایدا کۆمپانیا گەورەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای مۆبایلەکان لە ڕووی کامێراوە، ڕێژەی کامێراکانیان بۆ ٤ و ٥ کامێرا لەسەر پشتی مۆبایلەکان بەرزکردەوە، بۆ نمونە ساڵی پار کۆمپانیای Light مۆبایلێکی بە ژماریەک کامێرا بە ١٦ هاوێنەوە نمایشکرد بەڵام مۆبایلەکە خاوەنی توانای بەرز نەبوو.

ئێستاش، کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت مۆبایلەکەی ئاست بەرزتر بکات، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سۆنی و شاومی کە لە بواری مۆبایل و کامێرا پیشکەوتوون، تا بتوانن چەند هاوێنەیەک لەسەر پشتی مۆبایلەکانیان جێگیر بکەن. دەگوترێت کۆمپانیای لایت هاوکاری سۆنی دەکات بە دانانی ٤ تا ٥ هاوێنە لەسەر مۆبایلەکانی داهاتووی لە بەرامبەر سودوەرگرتنیان لە سۆنی لە بەکارهێنانی هەستەوەرەکانی ڕووناکی، بەڵام سەبارەت بە شاومی لەوەیە زیاتر هەماهەنگیەکە لە بواری مۆبایل و پارچەکانی بێت.

کۆمپانیای لایت ئامانجیەتی کە مۆبایلە زیرەکەکان بتوانن وێنەی هاوشێوەی کامێرای DSLR بگرن، کە هۆکاری سەرەکییە لە پشتی ئەم ڕێکەوتنە. شایەنی باسە، دەستپێکی کارەکانیشیان دەگەڕێتەوە بۆ نۆکیا ٩ پیوەر ڤیو، کە لەم هەفتەیە ڕاگەیاندرا و خاوەنی ٥ کامێرایە لەسەر پشتەوەی، و ئەمەش پێش ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکەوتنەیان لەگەڵ شاومی و سۆنی.

سەرچاوە :
تاگەکان Light Sony Xiaomi
بۆچونی تۆ