ئەندرۆید

گشت تایبەتمەندییەکانی Galaxy A50 و نرخی لە کوردستان

٣ ڕۆژ لەمەوبەر سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A50ی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازە و نرخی گونجاو.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:

  • پڕۆسێسەر: Exynos 9610ی ١٠ نانۆمەتری بە ٤ ناوکی Cortex-A73 و ٤ دانەی Cortex-A53 و GPUی Mali-G72 MP3
  • ڕوونما: ٦.٤ ئینج بە ڕوونی +FHD لە جۆری Super Amoled
  • کامێرای دواوە: ٣ هاوێنەیی ٢٥ مێگاپیکسڵ بە تیرەی چاوی f/1.7+٨ مێگاپیکسڵ لە جۆری گۆشە فراوان+٥ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٢٥ مێگاپیکسڵ بە تیرەی چاوی f/2.0
  • ڕام: ٤گب یان ٦گب
  • بیرگەی ناوەکی: ٦٤گب یان ١٢٨گب
  • پاتری: ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر
  • سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٩.٠ پای بە ڕووکاری One UI

مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە، بڕوانامەی IP68ی هەیە و پارێزراوە لە ئاو و تۆز، پشتەکەی تێکەڵەیەکە لە پلاستیک و شووشە، دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆک و دەرچەی بیرگەی دەرەکی تاوەکوو ٥١٢گب و دەرچەی USB Type-Cی هەیە، وەشانی بلوتوثەکەی ٥.٠ و بارگاویکەرەوەکەی خیرایە و توانای ١٥ واتە.

ڕەنگەکانی مۆبایلەکە بریتین لە ڕەش، سپی، شین و ڕەنگێک کە پێی دەوترێت Coral و وەک تێکەڵەیەکە لە پەمەیی و پرتەقاڵی، مۆبایلەکە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە داواکاری پێشوەختە بە نرخی ٣٠٩ دۆلار بۆ جۆری ٦گب/١٢٨گب و پاوەر بانکێکی ١٠،٠٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێری بە دیاری لەگەڵە.

سەرچاوە:

28 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
255