10
هەواڵ 9, ئازار 2013

|کورتە هەواڵ| تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی فەیسبووک دەزەدەکەن!

بەگوێرەی زانیارییە تەشەنەکردووەکان جەخت لەسەر ئیشکردنی کۆمپانیای فەیسبووک و ئێچ تی سی و at&t دەکرێتەوە لەسەر دروستکردنی مۆبایلی فەیسبووک لەژێرناوی HTC Myst! بەگوێرەی زانیاریە دەستکەوتووەکان تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بەم شێوەیە دەبێت:

  • پرۆسێسەری دوو ناوکی بەخێرای ١.٥ گێگاهێرتز
  • شاشە بەقەبارەی 4.3 ئینج و بەڕوونی 720p
  • 1  گێگابایت لە RAM
  • 16 گێگا یەکەی یادی ناوەکی
  • کامێرای پشتەوە بەڕوونی 5 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە بەڕوونی 1.6 مێگاپێکسڵ
  • پشتگیری ڕایەڵەی4G LTE پەیوەندی+HSPA
  • سیستەمی ئەندرۆید

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لەم دواییانەدابوو کۆمپانیای ئێچ تی سی جۆرێکی نوێی مۆبایلی لەژێر ناوی HTC One ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایابەوە. کە لە کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە بازارەکانی جیهان.

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ