10
بەراورد 1, ئازار 2019 بۆچوون

بەراوردی خێرایی نێوان گالەکسی S10 Plus و ئایفۆن XS Max، کامەیان خێراترە؟

بەڕێز فیلیپ خاوەن کەناڵی EverythingApplePro لە یوتیوب هەستا بە بەراوردکردنی خێرایی نێوان مۆبایلی گالەکسی S10 Plus و ئایفۆن XS Max، ئەم بابەتە خێرایی نێوان 2 مۆبایلەکەت بۆ بەدەر دەخات ئەگەر بەتەمای کڕینی یەکێکیانیت.

گالەکسی S10 Plus ـەکەی ڤیدیۆکە خاوەن ڕامی 8 گێگابایت و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـە و دواین وەشانی ئەندرۆید پای لەسەر جێگیرە، هەروەها ئایفۆن XS Max ـەکەش خاوەن ڕامی 4 گێگابایت و پڕۆسێسەری A12 Bionic ـە و دواین وەشانی ئای ئۆ ئێسی لەسەر جێگیرە. لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا فیلیپ بە بەراوردی خێرایی کردنەوەی چەند ئەپ و یارییەکی هاوشێوە دەست پێدەکات، گالەکسی S10 Plus ـەکە توانی بە 2 خولەک و 30 چرکە پڕۆسەکە تەواو بکات و پێشی ئایفۆن XS Max ـەکە بداتەوە.

لە پڕۆسەی دووەمدا دووبارە فیلپ دووبارە ئەو ئەپانە دەکاتەوە کە لە گالەکسی S10 Plus و ئایفۆن XS Max ـەکەدا کردبوویەوە. ئەمجارەش دووبارە گالەکسی S10 Plus ـەکە توانی براوە ببێت.

لە پڕۆسەیەکی دیکەدا، ئەمجارە هەردوو مۆبایلەکە دەکوژێنێتەوە و هەڵیان دەکاتەوە، لە پاشان گشت ئەپە کراوەکانی پێشوو لە هەردوو مۆبایلەکە دادەخاتەوە و دەست دەکاتەوە بە کردنەوەی چەند ئەپێکی هاوشێوە، لە کردنەوەی هەندێک ئەپدا گالەکسییە خێراترە و لە هەندێک ئەپی دیکەدا ئایفۆنەکە خێراترە.

دواتر هەردوو مۆبایلەکە لە نێو ئەپی Benchmark ـدا هەڵدەسەنگێنێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە گالەکسییەکە خاڵی زۆر کەم بەدەست دەهێنێت و ئایفۆن XS Max ـەکە 2000 خاڵ زیاتر لە Single-core و 1000 خاڵ زیاتر لە Multi-core ـدا بەرامبەر بە گالەکسییەکە بەدەست دەهێنێت. لە پاشان پلەی گەرمی مۆبایلەکان لە دوای پڕۆسە ئەنجامدراوەکان دەپێوێت و گالەکسی S10 Plus ـەکە 120 پلە گەرم بووە و ئایفۆن XS Max ـەکە 106 پلە گەرم بووە.

دواین پڕۆسەی خێرایی نێوان 2 مۆبایلەکە، کردنەوەی قفڵیانە لە ڕێگای هەستەوەرەکانیانەوە. گالەکسی S10 Plus ـەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە و بە خێرایی قفڵ لە ڕێگای هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونماکەیەوە دەکاتەوە، ئایفۆن XS Max ـەکە هێندە خێرا نییە لە قفڵ کردنەوەدا لە ڕێگای هەستەوەری ناسێنەرەوەی دەمووچاویەوە.

بینەری ڤیدیۆی بەراوردی خێرایی نێوان 2 مۆبایلەکە ببن:

بۆچونی تۆ