سامسۆنگ

بەراوردێک لە نێوان مۆبایلەکانی Galaxy S10 و Galaxy S10e، جیاوازی و لێکچوونیان

هەریەک لە Galaxy S10 و Galaxy S10e ئەندامی زنجیرەی S10ی نوێی سامسۆنگن و لەم بابەتەدا باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانیان دەکەین.

هەردوو مۆبایل بە پڕۆسێسەری Exynos 9820 کار دەکەن، خاوەن بڕوانامەی IP68ن و پارێزراون لە ئاو و تۆز، پشتیان شووشەی Gorilla glass 5 و چوارچێوەیان ئەلەمنیۆمە، پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکەن، خاوەن دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆکن، بە وایەر و بەبێ وایەر بە توانای ١٥ وات بارگاوی دەبنەوە و دەتوانن بەبێ وایەر بە توانای ٩ وات مۆبایلی دیکە یان بیستۆکی Galaxy Buds بارگاوی بکەنەوە، بلوتوثەکەیان وەشانی ٥.٠ و سیستەمەکەیان ئەندرۆید ٩.٠ە بە ڕووکاری One UI، بڵنگۆکانیان لە جۆری ستێریۆ و دەرچەکانیان لە جۆری USB Type-Cن، ڕوونماکانیان لە جۆری Dynamic Amoledن و پشتگیری +HDR10 و پێبوونی هەمیشەیی(always on display) دەکەن و کامێرای پێشەوەیان ١٠ مێگاپیکسڵە بە تیرەی f/1.9 و تەکنەلۆژیای dual pixel.

سەبارەت بە جیاوازییەکان S10e لە پشتەوەی کامێرایەکی ٢ هاوێنە هەیە، یەکیان ١٢ مێگاپیکسڵ بە تیرەی گۆڕڕاوی f/1.5-2.4 و قەبارەی پیکسڵی ١.٤ مایکرۆمەتر، هاوێنەی دووەم لە جۆری گۆشە فراوانە بە ڕوونی ١٦ مێگاپیکسڵ و تیرەی f/2.2 و قەبارەی پیکسڵی ١.٠ مایکرۆمەتر، Galaxy S10 جگە لەم دوو هاوێنەیە لە پشتەوەی یەکێکی دیکەش هەیە لە جۆری Telephoto بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵ و تیرەی f/2.4 و قەبارەی پیکسڵی ١.٠ مایکرۆمەتر کە توانای زوومی بینایی(optical)ی دوو هێندە دەدات بە مۆبایلەکە، هەردووکیان توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هێواشی [email protected] و [email protected]یان هەیە.

جۆرەکانی بیرگە و ڕام:

S10e:

٦گب/١٢٨گب

٨گب/٢٥٦گب

S10:

٨گب/١٢٨گب

٨گب/٥١٢گب

ڕوونمای S10 چەماوەیە، ٦.١ ئینجە و ڕوونییەکەی 1440Pیە و بە Gorilla glass 6 ڕووپۆش کراوە، هی S10e تەختە، ٥.٨ ئینجە و ڕوونییەکەی 1080Pیە و بە Gorilla glass 5 ڕووپۆش کراوە.

فراوانیی پاتریی S10 ٣٤٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر و هی S10e ٣١٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێرە.

لە ئێستادا بەردەستن بۆ کڕینی پێش وەختە بەم نرخانە:

S10e لە جۆری ١٢٨گب بە ٦٩٩ دۆلار و پاوەر بانکێکی ١٠،٠٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر و بڵندگۆیەکی JBL Flip 4ی لەگەڵە.

S10 لە جۆری ١٢٨گب بە ٨٣٩ دۆلار و کاتژمێرێکی Galaxy Watch و بارگاویکەرەوەیەکی بێ وایەری لەگەڵە.

 

 

 

1 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
257