ئای ئۆ ئێس

ئەپی نوێی Spectre بۆ چرکاندنی وێنە درێژخایەنەکان بە ژیری دەستکردەوە بۆ iOS

نزیکەی 2 ساڵ لەمەوبەر دەبێت کۆمەڵەی Chroma Noir LLC ئەپی بەناوبانگی Halide Camera ـیان بەردەست کرد کە تایبەت بوو بە چرکاندنی وێنەکان. دووبارە کۆمەڵەکە بە ئەپێکی ناوازەی دیکەی تایبەت بە چرکاندنی وێنەکانەوە بەدەرکەوتنەوە.

ئەپە نوێیەکەی کۆمەڵەکە ناوی Spectre ـە و تایبەتە بە چرکاندنی وێنە درێژخایەنەکان. ئەپەکە لە توانایدا هەیە وێنەی درێژخایەن بچرکێنێت بە سوود وەرگرتن لە ژیری دەستکرد AI لە نێو کامێرادا. لەگەڵ ئەپەکەدا، دەتوانرێت وێنەکانی شەقامە قەڕەباڵخەکان، شەپۆلی دەریاکان و ڕووناکییەکان بە شێوەی درێژخایەن و بە یارمەتی ژیری دەستکرد بچرکێندرێن، هەروەها لە شەودا خودکارانە باشترین دۆخت بۆ دیاری دەکات بە مەبەستی چرکاندنی وێنە درێژخایەنەکان. نموونەیەک لە چەند وێنەیەکی چرکێندراوی درێژخایەن بە ئەپەکە:

ئەگەر فۆتۆگرافەریت یاخود خولیای چرکاندنی وێنە درێژخایەنەکانت هەیە، ئەمە ئەپێکی باشە تاوەکو ئەزموونی خۆتی لەگەڵدا تاقی بکەیتەوە.

ئەپەکە بە نرخی 1.99$ بەردەستە بۆ ئایفۆن و ئایپۆد تەچ و ئایپادەکان لەسەر وەشانی iOS 11.0 و نوێتر.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس

1 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346