سۆنی
2, ئازار 2019
یاریە خۆڕاییەکانی مانگی سێی بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس

کۆمپانیای سۆنی لە ماوەی ڕابردوودا یاریە خۆڕاییەکانی مانگی سێی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس ڕاگەیاند، بەڵام ئەوەی پێویستە بیزانیت سۆنی پشتگیری خۆی بۆ هەردوو ئامێری پلەیستەیشن 3 و پلەیستەیشن ڤیتا ڕاگرت و چیدیکەش یاریە خۆڕاییەکانی بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەس ئەم دوو ئامێرە ناگرنەوە.
سەبارەت بە بەکارهێنەرانی ئامێری پلەیستەیشن 4 ئەوا ئەم مانگە دوو یاری ناوازەیان بۆ بەردەستکراوە، یەکەمیان یاری Call of Duty: Modern Warfare بەڵام جۆرە کۆنەکەی نا بەڵکو ئەو جۆرەیان کە دووبارە دروستکراوەتەوە و گرافیکی یاریەکەش بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری تێدا کراوە و ڕوونیەکی زیاتر و جوانتری پێ بەخشراوە.
یاری دووەمیشیان The Witnessـە، ئەم یاریە جیهانێکی تا ڕادەیەک کراوە بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات و تیایدا پێویستە لەسەری زیاتر لە 500 نهێنی چارەسەر بکات هەتاوەکو لە ئاستێکەوە بچێتە ئاستێکی دیکە، سەبارەت بە کاتی بەردەستبوونی یاریەکان بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاریەکە ئەوا هەتاوەکو بەرواری 5/3/2019 هەردوو یاریەکە بەردەست دەبن بۆ بەکارهێنەران.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.