هەواڵ
2, ئازار 2019
یوتیوبەر و یاریکەری بەناوبانگ نینجا لە پەخشێکیدا گاڵتە بە یاری فۆرتنایت دەکات

بە هاتنی وەرزی هەشتەمی یاری فۆرتنایت چەندین بەرەنگاربوونەوە و دیاری بۆ زیاد بوو ئەمەش بە دڵنیایەوە وا دەکات یاریکەران ڕووی تێبکەن و پێکهاتە نوێیەکان تاقیبکەنەوە، لەم بارەیەوە لەوانەیە هەندێک لە پێکهاتە زیادکراوەکان نوێ بن بۆ یاری فۆرتنایت بەڵام لە لای یاریکەران لەوانەیە بە شێوەیەکی تر بێت و نوێ نەبێت.
چونکە یاریەکە هەستاوە بە بردنی چەندین بیرۆکەی یاری دیکە بە نموونە بیرۆکەی دیاریکردنی شوێن Ping System کە وەرگیراوە لە یاری Apex Legendsـەوە یان چەتە و کەشتیەکان کە بە ڕای هەندێک کەس بیرۆکەکە وەرگیراوە لە یاری Sea of Thievesـەوە، لەم بارەیەشەوە لە کۆتا پەخشی یوتیوبەری بەناوبانگ، نینجا لە چوارچێوەی گاڵتەدا هەڵدەستێت بە دەربڕینی ڕای خۆی سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ئەم کۆتاییەی یاری فۆرتنایت و لە خوارەوەش دەتوانن بینەری پەخشەکە بن کە تیایدا گاڵتە بە یاریەکە دەکات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.