ئینتەرنێت
11, ئازار 2013
حکومەتی ئێران هەموو پۆرتەکانی ڕایەڵەی VPN دادەخات بۆ ڕێگەگرتن لە کردنەوەی پێگە بڵۆککراوەکان!

دوێنێ حکومەتی ئێران هەستا بە داخستنی هەموو پۆرت و ڕێگاکانی بەکارهێنانی گریمانه ڕایهڵهی خۆیی (VPN) بەسەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێـت لە ئێران، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە کردنەوەی پێگە بڵۆککراوەکانی وەکو فەیسبووک و یوتیوب و تویتەر. دیارە لەماوەی ڕابردوو و لەگەڵ داخستن و رێگەگرتن لەکردنەوەی وێبسایتەکانی وەکو تویتەر و فەیسبووک و یوتیوب کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ڕێگەی تریان گرتە بەر بۆ کردنەوەی ئەم پێگانە ئەویش بە بەکارهێنانی گریمانه ڕایهڵهی خۆیی (VPN).
بەگوێرەی هەوڵێکی ڕۆیتەرز ئەوە دوپات دەکاتەوە کە ئێران هەموو ڕێگاکانی بەکارهێنانی گریمانه ڕایهڵهی خۆیی داخستووە و ئێستا جگە لە چەند ڕوویەکی دیاریکراو نەبێـت ناتوانن ئەم خزمەتگوزارییە لەناو وڵاتی ئێران بەکاربهێنن. شایەنی باسە ئەم داخستنە کاریگەری لەسەر بەرنامەکانی گفتوگۆکردنی وکو سکایپ و ڤایبر و چەندی تر کردووە و ئێستا ئێرانییەکان ناتوانن سودی لەو خزمەتگوزاریانە وەربگرن بۆ کردنەوەی پێگە بڵۆککراوەکان و خزمەتگوزارییەکانی چات!
سەرچاوە Rueters
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!