هەواڵ
2, ئازار 2019
ئایا دەزانیت ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین وێنەی یاری Apex Legends دزەی پێکرابوو!

بێگومان پێش ڕاگەیاندنی یاریەکان بە فەرمی، تێبینی دزەپێکردنی وێنە و پێکهاتەی یاریەکە دەکەین و بێگومان هەندێکیان ڕاستن و هەندێکیشیان دوورن لە ڕاستیەوە، هەروەها بەهێزی دزەپێکردنەکەش دەوەستێتەوە سەر سەرچاوەکە واتە گەر سەرچاوەیەکی بڕوا پێکراو بێت بە دڵنیایەوە پێکهاتە دزەپێکراوەکە بەهێز دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا کات یان بەرواری دزەپێکردنەکە گرنگە و کار لە بڕوا پێکراوی پێکهاتەکە دەکات.
هەر بۆیەش گەر سەرچاوەکە باوەڕپێکراو نەبێت ئەوا بە دڵنیایەوە گرنگیەکی ئەو و تۆی پێ نادرێت و پشت گوێ دەخرێت، ئەمەش وا دیارە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە و پەیوەندیدارە بە یاری بەناوبانگی Apex Legendsـەوە، بە شێوەیەک یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی Reddet هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک و لەسەری دەنووسێت نەخشەی باتڵ ڕۆیاڵی یاری نوێی Titanfall.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەم وێنەیەی خوارەوە پێش 11 مانگ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە! وەک دەبینین و ئاشکرایە وێنەکە وێنەی نەخشەی یاری Apex Legendsـە و وا دیارە وێنەکەش نموونەیەکی سەرەتاییە لە یاریەکە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت یاری Apex Legends ماوەیەکی زۆرە گەشەی پێدەدرێت و لە ژێر تاقیکردنەوەدا بووە و لە خۆڕا نەبووەتە یاریەکی بەناوبانگ بەو کاتە کەمە.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.