گووگڵ

گووگڵ خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ Voice و Docs و Sheets و Slides ـی بە ڕووکاری مەتێریاڵەوە لە وێب نوێکردەوە

لە ڕابردوودا گووگڵ چەندین خزمەتگوزاری و ئەپی خۆی بە ڕووکاری مەتێریاڵەوە نوێکردەوە، کۆمپانیا زەبەلاحەکە هەنگاوێکی نوێی نا لە زیادکردنی ڕووکارەکە و ئەمجارە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ Voice و Docs و Sheets و Slides ـی بە وەشانی دووەمی ڕووکاری مەتێریاڵەوە نوێکردەوە.

لە ڕووکارە نوێیەکەی گووگڵ Voice ـدا شریتی لیستەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و وێنۆچکەکانی بچووکتر کراونەتەوە و نووسین بۆ دوگمەکانی زیاد کراون. هاوکات گووگڵ گۆڕانکاری لە فۆنتی نێو خزمەتگوزارییەکەشدا کردووە.

 

لە ڕووکارە نوێیەکەی گووگڵ Docs ـدا گۆڕانکاری لە پەڕەی سەرەکی خزمەتگوزارییەکەدا کراوە لەگەڵ چەند وێنۆچکەیەکدا. هەروەها دووگمەی درووستکردنی بەڵگەنامەیی بەتاڵ لە پەڕەی سەرەکیدا دانراوە.

هاوکات لە ڕووکارە نوێیەکەی خزمەتگوزارییەکانی Sheets و Slides ـدا، بە هەمان شێوە بە تەنها گۆڕانکارییەکان لە پەڕەی سەرەکیدان و دوگمەی درووستکردنی پێشکەشکردن و پەڕەی بەتاڵ لە پەڕەی سەرەکیدا دانراوە.

 

2 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346