10
ئۆتۆمبێل 4, ئازار 2019 بۆچوون

ئیڵۆن مەسک ڕێکەوتی نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Tesla Y ـی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای Tesla ـی ئەمریکی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی. هاوکات ئیڵۆن مەسک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Tesla ڕێکەوتی نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیانی ئاشکرا کرد.

لە جریوەیەکدا ئیڵۆن مەسک ئاشکرای کرد جۆرێکی نوێ لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ناوی Y ـەوە نمایش دەکەن، نمایشکردنەکە لە بۆنەیەکدا دەبێت لە هۆڵی L.A. Design Studio لە شاری لۆس ئەنجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لە ڕێکەوتی 13 ـی ئەم مانگەدا.

هەروەها ئیڵۆن ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیان لە جۆری SUV دەبێت، بە ڕێژەی ٪10 گەورەتر دەبێت لە جۆری 3 و نرخیشی بە ڕێژەی ٪10 زیاتر دەبێت و پاتری کەمێک بچووکتر دەبێت. هاوکات زۆربەی بەشەکانیشی هاوشێوەی جۆری 3 دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایات.

پێشبینی دەکرێت جۆرە نوێیەکەی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکە خاوەن دەرگای جۆری Falcon Wing نەبێت هاوشێوەی جۆری X . بە نمایشکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری Y لە لایەن Tesla ـەوە، دەبێتە پێنجەمین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیاکە لە سەردەمی دامەزراندنیەوە تاوەکو ئێستا کە ساڵی 2003 دەکات.

پێشبینی دەکرێت نرخی جۆرە نوێیەکەی Tesla لە نێوان 35.000$ و 40.000$ ـدا بێت. تاوەکو ئێستا هیچ وردەکاری و وێنەیەکی فەرمی جۆرە نوێیەکەی Tesla لەبەر دەستتدا نییە، بێجگە لە وێنەی پێشبینی کراو و نافەرمی نەبێت. گشت وردەکارییەکان لە بۆنەی نمایشکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا ئاشکرا دەکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ