ئای ئۆ ئێس

ئەپی نوێی PlayOff بۆ کارپێکردنی میوزیکەکانی نێو Apple Music لە ماکدا

ئەپڵ خزمەتگوزاری Apple Music ـی لە نێو سیستەمی macOS ـدا جێگیر نەکردووە، هەر بۆیە ناتوانرێت میوزیکەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە لە ماکەکاندا گوێ لێ بگیرێن. بەڵام ئەپی PlayOff ڕێگەت پێ دەدات ئەم کردارە ئەنجام بدەیت.

ئەپی PlayOff ڕێگەت پێ دەدات دەنگی میوزیکەکانی نێو iTunes یاخود Apple Music لە ڕێگای ئایفۆنەکەتەوە بگوازیتەوە بۆ ماکەکەت. ئەمەش بە کردنەوەی ئەپی PlayOff لە ئایفۆندا و پەیوەستکردنی بە ماکەکەتەوە لە ڕێگای بلوتوسەوە. بەکارهێنانی ئەپەکە زۆر ئاسانە، سەرەتا ئەپەکە لە ئایفۆنەکەتدا دەکەیتەوە و لە ڕێگای بلوتوسەوە پەیوەستی ماکەکەتی دەکەیت، لە پاشان میوزیکێک کار پێدەکەیت. بەم شێوەیە دەنگی میوزیکەکە ڕاستەوخۆ لە ئایفۆنەکەتەوە دەگوازرێتەوە بۆ ماکەکەت.

گەشەپێدەری ئەپەکە بەڵێنی داوە کە لە وەشانی داهاتووی ئەپەکەدا پشتگیری ئامێری ئایپاد زیاد بکات، بەمەش دەتوانرێت لە ئایپادەوە دەنگی میوزیکەکان بۆ ماک بگوازرێتەوە. ئەپەکە لە کۆگای ئەپ ستۆری ماکدا نرخی خۆڕاییە، بەڵام لە ئەپ ستۆری ئایفۆندا نرخی 1.99$ ـە.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ماک

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ ئایفۆن

سەرچاوە :

5 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509