ئینتەرنێت
14, ئازار 2013
بەفەرمی ئەپڵیکەیشنی تویتەر بۆ ویندۆز ٨ بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ بەفەرمی ئەپڵیکەیشنی تویتەری تایبەت دیزاین کراو بۆ ویندۆز ٨ بڵاوکرایەوە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازە کە بەتەواوی لەگەڵ ویندۆز هەشت تێک هەڵکێشکراوە و لەهەر شوێنێکەوە بێت ئەوە دەتوانیت شتەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت شێربکەیت. وەکو هەمیشە دوگمەکانی (Home, Connect, Discover, Me )ی هەیە و دەتوانیت تەنیشت بە تەنیشت لەگەڵ ئەپەکانی تری ویندۆز هەشت بیکەیتەوە و ئاگارداربیت چی ڕوودەدات لە تویتەر.
ئێستا تویتەر لەسەر ویندۆز ستۆر بە ٢٢ زمانەوە دەست دەکەوێت.
تویتەری ویندۆز ٨ لە کاتی کاردا:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=xLmN-40P_X4[/youtube]
سەرچاوە geeky-gadgets
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!