هەواڵ 5, ئازار 2019

تەنها لە ماوەی مانگێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی یاری Apex Legends گەیشتە 50 ملیۆن!

ڕۆژی ڕابردوو ستۆدیۆی Respawn Entertainment بە فەرمی ژمارەیەکی پێوانەیی لە بارەی یاریە نوێیەکەی بڵاوکردەوە ئەویش گەیشتنیەتی بە 50 ملیۆن بەکارهێنەر، بەم شێوەیەش ڕوونکردنەوەیەکی لەم بارەوە بڵاوکردەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر:-

سوپاس بۆ ئەو 50 ملیۆن یاریکەرەی دەرکەوتن تەنها لە مانگی یەکەمی ڕاگەیاندنی یاری Apex Legendsـدا، ئێوە یاریەکەتان ناوازە کرد و بە دڵنیاییشەوە لە داهاتوودا شتی زیاتر بەڕێوەیە!

یاری Apex Legends لە بەرواری 4/2/2019ـدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا واتە تەنها مانگێک دەبێت، بێگومان هۆکاری سەرەکی بۆ سەرکەوتنی یاریەکە خۆڕایی بوونیەتی لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکی باتڵ ڕۆیاڵە، بە دڵنیاییشەوە لە لایەن ستریمەرەکانەوە پشتگیریەکی زۆری لێکرا و لە ئێستاشدا زۆرێک لە یاریکەران ڕوویان کردووەتەوە یاریکە و بەلایانەوە خۆشترە لە هەردوو یاری PlayerUnknown’s Battlegrounds و Fortnite Battle Royale.

شایەنی باسیشە پێدەچێت وەرزی یەکەم Battle Passـی یاریەکە لە ماوەی مانگی سێ واتە ئەم مانگەدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت بەڵام هەتاوەکو ئێستا هیچ بەروارێکی فەرمی لەم بارەوە بوونی نییە، وەک وەبیرهێنانەوەیەک یاری Apex Legends بە خۆڕایی بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بەدڵنیاییشەوە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریش.

بینەری نوێترین ڤیدیۆمان بن لە یوتیوب، تێیدا پێداچوونەوەمان بە یاری Jump Forceـدا کردووە:-

تاگەکان Apex Legends
بۆچونی تۆ