ئۆپۆ
5, ئازار 2019
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo F11 Pro ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵەوە نمایشکرد

بە گەڕانەوە بۆ 2 مانگی ڕابردوو، چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای ئۆپۆ دزەی پێکرا کە خاوەن کامێرای دەرکەوتە بوو لە پێشەوە، بەڵام ناوی ئاشکرا نەکرابوو. دواجار و ئەمرۆ کۆمپانیاکە مۆبایلی Oppo F11 Pro ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی دەرکەوتەوە نمایش کرد.
مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 48 و 5 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ کامێرایەکی دەرکەوتە لە پێشەوە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری MediaTek Helio P70 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە پشتەوە.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Oppo F11 Pro:
- ڕوونما: 6.5 ئینج بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: MediaTek Helio P70.
- گرافیک: Mali-G72 MP3.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 256 گێگابایت).
- ئەستووری: 8.8 ملیمەتر.
- کێش: 191 گرام.
- پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە وەشانی سێیەمی بارگاویکردنەوەی خێرای VOOC.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ لە جۆری depth sensor بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری دەرکەوتە بە تیرەی f/2.0. تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p@30fps.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە.
- دەرچە: microUSB 2.0 ، بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac ، dual-band ، WiFi Direct ، hotspot ، Bluetooth
5.0 ، LTE.
- ڕەنگ: سەوزی بەرەبەیان ، ڕەشی برووسکەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: ColorOS 6 (بنچینەکراو لەسەر Andorid 9 Pie).
نرخی نزیکەی 350$ ـە و لە ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە پێگەی ئەمەزۆن هیندستان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.