رەقەکاڵا

تایبەتمەندییەکانی دەرچەی USB 4.0 بڵاوکرانەوە

بە فەرمی تایبەتمەندییە هونەرییەکانی دەرچەی USB 4.0 بڵاوکرانەوە و بە شێوەیەکی گشتی و لە زۆر ڕووەوە لە Thunderbolt 3 نزیکە.

بە گشتی تایبەتمەندییەکان لە ئێستادا بە کۆتا نەگەیشتوون چونکە تا کۆتایی ئەمساڵ بوار هەیە، بەڵام هێشتا دەتوانرێت بگوترێت کە دەرچە نوێکە توانای گواستنەوەی زانیاری هەیە بە خێرایی ٤٠ گێگابت لە چرکەیەکدا، و هەروەها Thunderbolt 3 وەکو بنچینەی خۆی بەکاردەهێنێت.

مێژووی Thunderbolt بۆ ساڵی ٢٠١١ دەگەڕێتەوە کاتێک کۆمپانیای ئینتێڵ لە بەرژەوەندی ئەپڵ پەرەیپێدا بە مەبەستی خێرایی گواستنەوەی زانیاری، و هەروەها فروانکردنی پشتگیری لە پرۆتۆکۆڵی زیاتر بە شێوەیەک توانای پەیوەستکردنی مۆنیتەر و هاردی درەکی و هەروەها پێوەکراوەی تری وەکو گرافیک کاردی دەرەکی هەبێت.

لەگەڵ نەوەی سێیەمی Thunderbolt 3، ئینتیڵ پشتگیری USB 3.1ی بۆ نەوەی دووەم زیادکرد، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانیت ئامێرێک بە بوونی USB پەیوەست بکەیت بە Thunderbolt ـەوە. دەرئەنجام دەرچەی Thunderbolt بوو بە USB بەڵام بە بوونی پشتگیری زیاتر و زیاتر.

ئەمەش واتای ئەوە نییە کە هەمان خێرایی Thunderbolt دەست دەخەیت کاتێک بە USB پەیوەستی دەکەیت، بۆ نمونە ئەگەر هاردێکی دەرەکی USB3.0 پەیوەست بکەیت بە Thunderbolt ـەوە، ئەوا تەنها خێرایی USB 3.0 دەست دەخەیت. 

هەروەها لە پێناو بەردەستکردنی Thunderbolt بە شێوەیەکی بەرفراوان، ئینتێڵ بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر پێشکەشی کۆمپانیاکانی دەکرد بەبێ هیچ کرێیەکی مۆڵەت وەرگرتن، بەمەش تایبەتمەندییەکانی Thunderbolt 3 لەگەڵ USB 4.0 تێکهەڵکێشکراون، کە پشتگیری بارگاویکردنەوەی ١٠٠ واتی دەکات، هەروەها گواستنەوەی ڤیدیۆیی ٤ کەی و ٥ کەی و تەنانەت پشتگیری لە نەوە کۆنەکانی USB 3.X, USB 2.X, USB 1.X دەکات.

سەرچاوە:

6 ئازار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1093