ئەندرۆید
15, ئازار 2013
پوختەی کۆنگرەکەی ئەمڕۆی ڕاگەیاندنی گالەکسی ئێس ٤.

دواجار كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری توندترین گورزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كۆمپانیای ئەپڵ كرد و شه‌وی ڕابردوو نوێترین مۆبایلی نمایش كرد كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: “ئه‌لبومێك له ته‌كنه‌لۆژیا كه هه‌رگیز پێشتر نه‌بینراوه”.له نمایشێکی جه‌ماوه‌ریدا و له هۆڵی ڕەیدیۆ میوزیكی شاری نیونیۆڕك كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری ته‌نكنه‌لۆژیا (گالاكسی S4)ی نمایشكرد شان به‌شانی كۆمه‌ڵێك له تایبه‌تمه‌ندێتی نوێی و له‌نێویشیاندا توانای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌له‌فۆنه‌كه به‌ته‌نها شه‌پۆلێكی جوڵانی ده‌ست له دووره‌وە.
كۆمپانیای سامسۆنگ كه هه‌میشه له ڕكابه‌ریدابووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مریكی (ئه‌پڵ)، توانی له دووساڵی ڕابردوودا ببێته ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فۆنی زیره‌كدا، به‌ڕاده‌یه‌ك سامسۆنگ توانی زیاد له ١٠٠ ملیۆن مۆبایلی جۆری (گالاكسی S) له ماوه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له ساڵی ٢٠١٠دا بفرۆشێت، هه‌رچه‌نده هێشتا له ژێر ئه‌و ڕێژه‌یه‌وه‌یه كه كۆمپانیای (ئه‌پڵ) له‌هه‌مان ماوه‌دا توانی ٢٦٨ ملیۆن (ئایفۆن) بفرۆشێت، به‌ڵام گرنگی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی سامسۆنگ له‌وه‌دایه بگاته‌وه به كۆمپانیای (ئه‌پڵ).
هاوكات له نمایشەکەی شه‌وی ڕابردوودا كه ڕاسته‌خۆ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌سمی سامسۆنگ له ماڵپه‌ڕی (یوتیوب) په‌خشكرا، كۆمپانیاكه ئاماده نه‌بوو نرخی ته‌له‌فونه نوێیه‌كه ئاشكرا بكات به‌و پێیه‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه له نێوان مانگی نیسان و مایسدا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سامسۆنگ گالاكسی S4 بەکورتی:
* ته‌له‌فۆنه‌كه خاوه‌نی كامێرایه‌كی ١٣ مێگا پێكسڵه له پشته‌وه و كامێرایه‌كی ٢ مێگا پێكسڵ له ڕوی پێشه‌وه.
* شاشه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه پێنج ئینچه و دیقه‌كه‌ی ١٩٢٠به ١٠٨٠ پیكسڵه.
* پڕۆسێسه‌ر: ٩.١ گێگاهێرتز كواد-كۆڕ یان ١.٦ گێگاهێرتز ئۆكتا-كۆڕ پڕۆسێسه‌ر.
* مێمۆری ناوه‌كی: ١٦ گێگابایت، ٣٢ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایت، له‌گه‌ڵ توانای زیادكردنی مێمۆری ده‌ره‌كی له‌شێوه‌ی (مایكرۆ SD).
* پاتری: دووهه‌زار و ٦٠٠ میلی ئه‌مپێر
* سیسته‌می كارپێكراو: ئه‌ندرۆید 4.2.2 جه‌لی بین
گالاكسی S4 كه كێشه‌كه‌ی ته‌نها ١٣٠ گرامه، پانییه‌كه‌ی ٦٩ ملیم و ئه‌ستورییه‌كه‌ی ٩.٧ ملیمه، له نوێترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه، توانای سه‌ر و خوار كردن (سكڕۆڵینگ) له‌ڕێگه‌ی جوڵانی چاوه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانی لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ئه‌وه‌یه كاتێك ڤیدیۆیه‌ك له‌كاردایه، گه‌ر به‌كارهێنه‌ر چاوی له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه لاببات ڤیدیۆكه ڕاسته‌وخۆ ده‌وه‌ستێ، تا به‌كارهێنه‌ر پشویه‌ك وه‌رده‌گرێت، پاشان ده‌كه‌وێته‌وه كار، كاتێك به‌كارهێنه‌ر دووباره سه‌ریری شاشه‌كه ده‌كاته‌وه
ئه‌مه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێ، له كۆتاییدا سامسۆنگ توانی كێشه‌ی چیتر پیسبوونی شاشه‌ی ته‌له‌فونه‌كان له گالاكسی S4 دا چاره بكات، ئه‌ویش به‌وه‌ی ته‌له‌فونه‌كه ده‌توانرێت به‌ته‌نها جوڵه‌ی ده‌ست و بێئه‌وه‌ی په‌نجه‌مان به‌ر شاشه‌كه بكه‌وێت، كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات.
چەند دیمەنێک لە کۆنگرەکە:















زانیاری زیاتر لەم گرتە ڤیدیۆیە ببینن:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=2LHv1FPd1Ec[/youtube]
تایبەتمەندییەکانی گالەکسی ئێس ٤بە درێژی:
- ڕایەڵەی 2.5G (GSM/ GPRS/ EDGE): 850 / 900 / 1800 / 1900 MHz, 3G (HSPA+ 42Mbps): 850 / 900 / 1900 / 2100 MHz, 4G (LTE Cat 3 100/50Mbps) : up to six different band sets(Dependent on market)
- شاشە 5 inch Full HD Super AMOLED (1920 x 1080) display, 441 ppi
- پرۆسێسەر 1.6 GHz Octa-Core Processor
- سیستەمی کارگێری Android 4.2.2 (Jelly Bean)
- Camera Main (Rear): 13 Mega pixel Auto Focus camera with Flash & Zero Shutter Lag, BIS, Sub (Front): 2 Mega pixel camera, Full HD recording @30fps with Zero Shutter Lag, BIS
- کۆدیکەکانی ڤیدیۆ MPEG4, H.264, H.263, DivX, DivX3.11, VC-1, VP8, WMV7/8, Sorenson Spark, HEVC
- تۆمارکردن و لێدانەوەی Full HD (1080p)
- کۆدیکەکانی دەنگ MP3, AMR-NB/WB, AAC/AAC+/eAAC+, WMA, OGG, FLAC, AC-3, apt-X
- تایبەتمەندی دیوڵ کامێرا Dual Shot / Dual Recording/ Dual Video Call, Drama Shot, Sound & Shot, 360 Photo, Cinema Photo, Eraser, Night, Best Photo, Best Face, Beauty Face, HDR (High Dynamic Range), Panorama, Sports
- تایبەتمەندی زیاتر: Group Play: Share Music, Share Picture, Share Document, Play Games, Story Album, S Translator, Optical Reader, Samsung Smart Scroll, Samsung Smart Pause, Air Gesture, Air View, Samsung Hub, ChatON (Voice/Video Call, Share screen, 3-way calling), Samsung WatchON, S Travel (Trip Advisor), S Voice™ Drive, S Health, Samsung Adapt Display, Samsung Adapt Sound, Auto adjust touch sensitivity (Glove friendly), Safety Assistance, Samsung Link, Screen Mirroring, Samsung KNOX (B2B only), Google Mobile Services Google Search, Google Maps, Gmail, Google Latitude, Google Play Store, Google Plus, YouTube, Google Talk, Google Places, Google Navigation, Google Downloads, Voice Search
- ڕایەڵەکانی پەیوەندی: WiFi 802.11 a/b/g/n/ac (HT80), GPS / GLONASS, NFC, Bluetooth® 4.0 (LE), IR LED (Remote Control), MHL 2.0, Sensor Accelerometer, RGB light, Geomagnetic, Proximity, Gyro, Barometer, Temperature & Humidity, Gesture
- Memory 16/ 32/ 64 GB User memory + microSD slot (up to 64GB)
- ڕامەکەی 2GB
- قەبارەکەی 136.6 x 69.8 x 7.9 mm, 130g
- پاتری 2,600 mAh
ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی بەیانی ئێمە ڕاستەوخۆ تەواوی کۆنگرەکەی ڕاگەیاندنی سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٤ مان گواستەوە و ئێوەی بەڕێز دەتوانن لەم لینکەوە هەمووی ببیننەوە کە بە وێنە و نوسین بوو:
https://www.facebook.com/events/508581832521426/
یان لەسەر کەناڵی سامسۆنگ خۆیان لە یوتیوب دەتوانن کۆنگرەکە بە ڤیدیۆ ببینەوە:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Yaw6CSaPnfk[/youtube]