10
ئۆتۆمبێل 7, ئازار 2019 بۆچوون

کۆمپانیای مێرسیدس بێنز چەند نموونەیەکی وێنەیی لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی EQV بڵاوکردەوە

کۆمپانیای مێرسیدس بێنزی ئەڵمانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل یەکێکە لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە پێشەنگەکان لە بواری درووستکردنی ئۆتۆمبێلی کارگوزاری (van) ـدا. کۆمپانیا ئەڵمانییەکە لە ئامادەکاریدایە بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی نوێ لە چەشنی کارگوزاری (van).

ئاشکرا کراوە کە ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی مێرسیدس بێنز توانای 201 ئەسپی دەبێت، هەروەها خاوەن پاترییەکی 100 کیلۆ وات/کاتژمێری دەبێت کە وزەی ڕۆشتن تاوەکو 400 کیلۆمەتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە. لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی مێرسیدس بێنز شوێنی 8 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات ئۆتۆمبیلەکە ببێت بە ئۆتۆمبێلێکی تەواو گونجاو بۆ خێزان.

نازانرێت ئاخۆ چ کاتێک بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە دەست پێدەکات، یاخود چ کاتێک بەردەست دەکرێت و نرخیشی چەند دەبێت. بەڵام بێگومان ڕەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت تاوەکو بتوانین بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی مێرسیدس بێنز ببینین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ