10
ئەپڵ 8, ئازار 2019

بینەربن چۆن دۆنەڵد ترەمپ ناوی بەڕێوەبەری ئەپڵ دەهێنێت

بێگومان زۆربەمان تیم کووکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێستای ئەپڵ دەناسین، ئەو ئەو کەسەیە کە ڕاستەوخۆ لە دوای کۆچی ستیڤ جۆبس دەسەڵاتی گرتە دەست و چەندین گۆڕانکاری و بەرهەمی نوێی لەو کاتەوە بە هاوکاری دەستەکەی لە ئەپڵ ڕاگەیاندووە.

بەم بۆنیەوە هەریەکە لە سی نێت و هەروەها زە گاردیەن لە ڕۆژی ٦\٣\٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی American Workforce Policy Advisory کە دۆنەڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تیم کووکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەپڵ ئامادەبوون، تێبینی ئەوەیان کردووە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە ترەمپ زۆر بە ئاسوودەییەوە ناوی تیم کووک بە Tim Apple دەهێنێت😁. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە وتەکانی ترەمپ:

“We’re going to be opening up the labor forces because we have to. We have so many companies coming in. People like Tim — you’re expanding all over and doing things that I really wanted you to do right from the beginning. I used to say, ‘Tim, you gotta start doing it here,’ and you really have, you’ve really put a big investment in our country. We really appreciate it very much, Tim Apple.”-President Donald Trump

بینەری ڤیدیۆکە بن لە خوارەوە:

لە بەرامبەریشدا تیم کووک وەکو کاردانەوەیەک لەسەر تویتەر ناوی هەژمارەکەی گۆڕیوە بەم شێوەیەی لە وێنەکەی خوارەوە دیارە، کە ناوی خۆی و وێنۆچکەی ئەپڵە:

سەرچاوە :
تاگەکان Apple TimCook Trump
بۆچونی تۆ