شاومی
8, ئازار 2019
ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی شاومی بلاک شارک 2 ئاشکرا کرا

تەنها یەک ڕۆژ لە دوای دەرکەوتنی بلاک شارک ٢ لەسەر هەڵسەنگێنەری گیک بێنچ، شاومی پۆستەرێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕێکەوتی نمایشی نەوەی داهاتووی ئەم مۆبایلەی ئاشکرا کردووە، کە لە ١٨ی ئەم مانگە لە چین نمایشی دەکات.

وەکو زۆربەی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی ٢٠١٩، بلاک شارک ٢ دەبێت بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ بەهێزکرابێت، کە پڕۆسێسەرەکە لە جۆری ٧ نانۆمەترییە و لەگەڵ خۆیدا توانست و چوستی پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت بۆ سەرەوە بێت، و جۆری تریش بە ١٢ گێگابایت ڕام و هەروەها ٢٥٦ بیرگەی ناوخۆیی لە لیستی پێشبنییەکاندایە. هەروەک ١٠ گێگابایت ڕامیش چاوەڕوان کراوە وەکو جۆری بلاک شارک هێلۆ.
بە داخەوە لە ئێستادا، وردەکاری تری ناوەکی ئەم مۆبایلە نەزاندراوە و بە شاراوەیی ماونەتەوە، بەڵام بە پشت بەستن بە ڕاگەیاندنەکانی پێشتری شاومی دەتوانین بڵێین ڕوونمایەکی 18:9ی هەبێت. هەروەک سیستەمی سارکردنەوەی Liquid Cooling System و ئەندرۆید ٩ و پاتریەکی ٤٠٠٠ ملی ئەمپێری لە لیستی تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانن.
بێگومان وەکو هەمیشە، ئەم مۆبایلە سەرەتا لە چین بەردەست دەبێت و پاشان ناوچەکانی تری وەکو ئەوروپا و بەشەکانی تری ئاسیا دەگرێتەوە. کەواتە چاوەڕوان بن لە 18\3 ئەم مۆبایلە لە چین نمایش دەکرێت و ئێمەش وەکو هەمیشە ڕووماڵمان دەبێت بە هەواڵ.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!