فەیسبووک
8, ئازار 2019
فەیسبووک کار لەسەر ڕووکارێکی تەواو سپی دەکات بۆ ئەپەکەی

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەندرۆید پۆلیس، چەند وێنەیەک لە ڕووکاری نوێی ئەپی فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە و تێیدا ڕەنگی سپی بەشی زۆری ڕووکاری ئەپەکە پێک دەهێنێت. لە ڕاستیدا ئەم شێوە دیزاینە هاوتایە لەگەڵ شێوە دیزاینی ئەپی مێسنجەر کە لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەران بەردەستە.
لە ڕاستیدا ئەگەر سەرەنجی دیزاینەکە بدەین، ئەوا تەنها بەشە شینەکەی سەرەوە کراوەتە سپی لەگەڵ هەندێک ڕێکخستن و گۆڕانکاری لاوەکی. هەروەک ڕەنگی ڕەساسیش لە زۆر شوێندا بەدی دەکرێت.
شایەنی باسە، ئەم نوێکردنەوەیە بەردەست نییە و پێ دەچێت تەنها تاقیکردنەوە بێت لە ئێستادا، و هەروەها بە شێوەی تریش ناتوانیت چالاکی بکەیت. لە بوونی زانیاری زیاتر هەواڵ و بابەتی لەسەر بڵاودەکەینەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!