مایکرۆسۆفت
8, ئازار 2019
ویندۆز 10 لەسەر زیاتر لە 800 ملیۆن ئامێر جێگیرکراوە

مایکڕۆسۆفت بە فەرمی ڕایگەیاند کە سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز ١٠ لە ئێستادا لەسەر ٨٠٠ ملیۆن ئامێری جیاجیا جێگیرکراوە. ئەمەش لە ئامانجی کۆمپانیا نزیک دەبێتەوە کە ئامانجیان گەیشتن بووە بە ١ ملیار ئامێر، بەڵام بەداخەوە ئەم ئامانجە تا ئێستا بەدی نەهاتووە لە ساتی بڵاوکردنەوەی لە ٢٠١٥ـەوە، کە ئەو کات مایکڕۆسۆفت ڕایگەیاند ئامانجیان گەیشتنە بە ١ ملیار لە سێ ساڵدا.

شایەنی باسە، ویندۆز ١٠ لەسەر ئامێری جیاجیای وەکو کۆمپیوتەری ڕوومێز و لاپتۆپ، و هەروەها ئامێری هاوشێوەی سێرفس و پێشتریش لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و هەروەها Xbox One Xـیش.
لەگەڵ ئەم دەستکەوتەدا، ویندۆز ١٠ تێپەڕاندنی خۆی بەسەر ویندۆز ٧ مسۆگەر دەکات وەکو بەربڵاوترین سیستەم لە نێو بەکارهێنەراندا، کە لەسەر ٤٠%ی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر کاردەکات، ئەمە لە کاتێکدا ویندۆز ٧ لەسەر ٣٨.٥% کاردەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!