هەواڵ
15, ئازار 2013
گه‌نجێكی كه‌لاری زمانی كوردی بۆ ئایپاد زیاد ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر له شاری كه‌لار، له ساڵی رابردوو گه‌نجێك توانی زمانی كوردی بۆ مۆبایلی جۆری ئایفۆن زیاد بكات، له ئێستادا مامۆستایه‌كی گه‌نجی دیكه هه‌ر له‌و شاره، توانی زمانی كوردی بۆ ئایپاد زیاد بكات.مامۆستا فه‌لاح عومه‌ر، له داكیبووی ساڵی 1985، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند: “بۆ بهكهمجاره زمانی كوردی بۆ (ئایپاد) كه كۆتا مۆدێلی كۆمپانیای ئه‌پڵه، زیاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی توانیم هه‌وڵێكی زۆری بۆ بده‌م و ده‌رئه‌نجام توانیم زمانی كوردی بۆ ئایپاد به بێ هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه، زیادبكه‌م”.
ئه‌و مامۆستا گه‌نجه، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه له گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیاكه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه قسه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی، زمانی كوردی بخرێته لیستی زمانه‌كانی له ئایپاد.مامۆستا فه‌لاح، وتیشی: “هه‌ر زمانێك ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ ئامێره‌كان زیاد نه‌كرێت، ره‌نگه زۆر سوودی نه‌بێت”.ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه جگه له‌و گه‌نجه كه‌لارییه به‌ناوی ئه‌كره‌م، هاوكات چه‌ند كه‌سێكی دیكه توانیویانه به‌شێوه‌ی جیاجیا زمانی كوردی بۆ ئایفۆن زیاد بكه‌ن، وتیشی: “به‌م دواییانه‌ش توانیم زمانی كوردی بۆ (ئایفۆن 5) زیاد بكه‌م و له به‌رنامه‌شمدایه زمانی كوردی بۆ ئایپۆد زیاد بكه‌م”.ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه تائێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیای “ئه‌پڵ”ه‌وه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه بۆ به ره‌سمیكردنی زمانی كوردی له ئایپاد، وتیشی: “ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌م نه‌درا، ئه‌وا به‌رنامه‌كه ده‌خه‌مه سه‌ر سیدی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد ئایپادی بوو، بتوانێت زمانی كوردی بۆ زیاد بكات”.دواجار، باسیله‌وه‌شكرد، كه جگه له‌وه‌ی زمانی كوردی بۆ ئایپاد زیادكردووه، له‌گه‌ڵ هاوكاڕێكی دیكه‌ی بهناویراگر، توانیویانه زمانی كوردی بۆ به‌رنامه یارییه‌كانی ئه‌پڵ زیاد بكه‌ن و بیخه‌نه بازاڕه‌وه.ئامێری (iPad) له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ئه‌پڵ)ه‌وه دیزاینكراوهو كۆمپانیای فۆكسكۆن دروستی ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی نیسانی ساڵی 2010 خرایه بازاڕه‌كانه‌وه.
سەرچاوە: خەندان