هەواڵ
10, ئازار 2019
بە فەرمی گەشەپێدانی یاری Days Gone کۆتایی پێهات

ڕۆژی ڕابردوو ستۆدیۆی Bend بە فەرمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند گروپەکەیان تەواو بوون لە گەشەپێدانی یاری Days Gone و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە، شایەنی باسە ئەمەش یەکێکە لەو یاریە چاوەڕوانکراوانەی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و هەمووانیش پێشبینی سەرکەوتنی یاریەکە دەکەن لە ڕووی فرۆش و بە دڵبوونیشەوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، سەبارەت بە یاریەکە ئەوا Days Gone یاریەکی کەسی یەکەمە لە جیهانێکی کراوە، تیایدا زۆمبی و شتە ئاساییەکانی ئەم جۆرە یاریانەی تێدا هەیە، بڕیارە یاریەکە لە بەرواری 26/4/2019ـدا بە فەرمی بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4.
ڕوونکردنەوەی ستۆدیۆکە لە جریوەیەکیدا لە تۆڕی تویتەر:-
لە کۆتاییدا گروپەکەمان کردی! یاری Days Gone بووەتە زێڕ، ئەمەش گەشتێکی دوور و درێژ بوو و ناتوانین چاوەڕێی تاقیکردنەوەتان بۆ یاریەکە بکەین لە بەرواری 26/4/2019ـدا.
جریوەی ستۆدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.