ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە نوێبونەوەی خودکارانەی وەشانەکانی iOS بە بێ جەیڵبرەیک

هەندێک جار خاوەنی جەیڵبرەیکیت یاخود بە هۆکارێک ناتەوێت وەشان نوێ بکەیتەوە، بەڵام لە دواین وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسدا خودکارانە وەشان دادەگیرێت و نوێ دەبێتەوە. لەم بابەتەدا هەنگاو بە هەنگاو چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە نوێبونەوەی خودکارانەی وەشانەکانی ئای ئۆ ئێس لە ئایفۆن و ئایپاد بە بێ پێویست بوون بە جەیڵبرەیک دەخەینە بەر دەستتان.

  • هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەم بەستەرە لە وێبگەڕی سەفاری (https://bit.ly/tvos12).
  • هەنگاوی دووەم: لە دوای کردنەوەی بەستەرەکەی سەرەوە، ئاگادارکەرەوەیەک بەدەر دەکەوێت، پەنجە بنێ بە Allow ـدا.
  • هەنگاوی سێیەم: لە دوای ئەنجامدانی هەنگاوی پێشووتر، ڕاستەوخۆ ئەپی Settings دەکرێتەوە. پەنجە بنێ بە Install.
  • هەنگاوی چوارەم: لە دوای ئەنجامدانی پێشووتر، داوای تێپەڕە وشەی ئامێرەکەت لێ دەکات. تێپەڕە وشەکە بنووسە.
  • هەنگاوی پێنجەم: لە پاشان پەنجە بنێ بە Install.
  • هەنگاوی شەشەم: لە پاش ئەنجامدانی هەنگاوی پێشوو. ئاگادارکەرەوەیەک بەدەر دەکەوێت و پێویستە پەنجە بنێیت بە دوگمەی Restart ـدا.

لە کۆتایدا ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە. بەم شێوەیە سەرکەوتوو بوویت لە ڕێگە گرتن لە دابەزاندن و نوێبونەوەی خودکارانەی وەشانەکانی ئای ئۆ ئێس بە بێ جەیڵبرەیک.

تێبینی:

ئەم ڕێگایە بۆ وەشانەکانی iOS 10 و نوێتر کاردەکات.

10 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
513