جۆراوجۆر
14, تشرینی دووه‌م 2011
ڕاپۆرت:جه‌نگی نێوان كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌ره‌و كوێ؟
له دوای به دیارهوهبونێكی زۆرم بۆ كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌تایبه‌تیش به‌ناوبانگه‌كانیان، گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌وا پێویسته ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌و جه‌نگه‌ی كه له نێوانیاندایه بنوسم. دیاره ئه‌م جه‌نگه له مێژه‌وه هه‌یه و پێویستیشه هه‌بێت، هه‌ر ئه‌م كێبهركێشه بووه كه بوه‌ته هۆی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له ئیش و كاره‌كانیاندا، ئه‌وه‌تا تا ساڵی 2007یش پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌و شێوه‌یه نه‌بوو به‌ڵام ده‌ست پێكردنی ئه‌م پێشكهوتننه له دوای ده‌رچوونی ئایفۆنی ئه‌پڵ دێت كه هه‌رچه‌نده زۆریشی پێ چوو تا كێبهركێیهكهی نێوانیان گه‌یشته ڕاده‌ی كارتێكردن بۆیه ئه‌م پێشكه‌وتنه تا ساڵی 2009 له‌سه‌رخۆبوو به‌ڵام له دوای ده‌رچوونی سیسته‌می ئه‌ندرۆید وه‌كو ڕكابه‌رێكی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس ئه‌پڵ ،جه‌نگ بهگهرموو گوڕی ده‌ستی پێكرد.
به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو هه‌موومان ده‌یبینین ئه‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوو كۆمپانیاكان له جیاتی گرنگیدان و پێشكه‌وتن ده‌ستیان كردووه به قۆرغكردن و بردنی ته‌كنه‌لۆژیا و داهێنانی تازه‌ی كۆمپانیاكانی تر كه به شێوه‌یه‌كی لێهاتووه و كار گه‌یشتۆته دادگاكان و داهێنانی یه‌كتر قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن ووه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌نێوانی كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و گۆگڵ و سامسۆنگ و ئه‌پڵ و ئێچ تی سی و ئه‌پڵ و نۆكیا و ئه‌پڵ و ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفتیش ڕویدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م كێبه‌ركێ و جه‌نگه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ سهرهتاتهی هه‌موویانه و هه‌موو كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت له سێوه‌كه‌ی ئه‌پڵ بخۆن.

دیاره له‌م كێشه دادوهریانهشدا كێشه‌كه گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك كه كۆمپانیایه‌ك هه‌ڵده‌ستێت به تۆماركردنی داواكاریه‌ك له دادگا به‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌و داهێنانه تازه‌ی له‌ئێمه بردووه كه‌چی له بنچینه‌شدا وانیه و ته‌نها شه‌ڕ فرۆشتنه ئه‌وه‌تا كۆمپانیای ئه‌پل ئایفۆن و ئایپۆد و ئای پادی دروست كرد كه‌چی ده‌بینین كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌ستاوه به تۆماركردنی داواكاری له‌سه‌ر ئه‌پڵ گوایه ئه‌پڵ ئه‌وانه‌ی له سامسۆنگ بردووه. باشه پرسیارێك ده‌كه‌ین ئایا كه ئه‌پڵ له سامسۆنگی بردووه بۆ سامسۆنگ پێشتر دروستی نهدهكهردن و جیهانی به‌خۆی نه‌ده‌ناساند؟ سه‌یر و جێگای تێرامانه.

سه‌باره‌ت به‌م كێشه دادوه‌ریانه ئه‌وه‌تا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا هاتووه كه مایكرۆسۆفت 444 ملیۆن دۆلاری سه‌ندووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیا مۆبایلانه‌ی كه سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌كارده‌هێنن ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی دادگا وه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه كراوه!!!! ئه‌مه له‌به‌ر چیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندرۆید هه‌ستاوه به قۆرغكردنی بازاڕی ویندۆز مۆبایل كه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به مۆبایله له مایكرۆسۆفته‌وه…
ئه‌مانه و چه‌نده‌ها كێشهیتری نێوان كۆمپانیاكان بهرزكراونهوه بۆ دادگا و هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ر كراون و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌وه.

ئێرێك شمێدتی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای گۆگڵ و ئه‌ندامی تازه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌پڵ له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت ” له ڕاستیدا ڕاگرتنی ئه‌پڵ له داهێنان و إیبداع كارێكی ترسناك و خه‌ته‌ره” تا ڕاده‌یه‌ك قسه‌ی ئێرێك له شوێنی خۆیه‌تی چونكه پێویسته كۆمپانیاكانی تری بواری ته‌كنه‌لۆژیا بوه‌ستن له بردن و قۆرغكردنی داهێنانه تازه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا شتێكی ترسناكتر له ئارادایه ئه‌ویش له‌م په‌رتووكه تازه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانی ستیف جۆبس نوسراوه تێیدا له وته‌یه‌كی دا ستیف جۆبس ده‌ڵێت “هه‌موو سه‌روه‌تم داده‌نێم له پێنا و له‌ناو بردنی سیسته‌می ئه‌ندرۆید” كه به‌راستی ئه‌مه‌ش وته‌یه‌كی ترسناكه، چوونكه ئه‌وه‌ش ڕێگرتنه له داهێنانه تازه‌كانی كۆمپانیاكانی تر چونكه هه‌روه‌كو زانراوه كه كێبه‌ركێ و منافهسهكردن به‌ره‌و پێشكه‌وتنه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ده‌یكه‌ن جیاوازه و دواكه‌وتنی لێدهكوێتهوه به قه‌ده‌غه‌كردنی داهێنانی یه‌كتری. كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه كێشه ترسناكه‌كه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌یه!!!
ڕاپۆرت:سه‌ردار عبدالله
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!