10
هەواڵ 11, ئازار 2019

مانگی داهاتوو یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە هەولێر لە ژێر ناوی HITEX بەڕێوەدەچێت

لە ڕابردوودا شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ببوە ناوەندێکی سەرەکی بازرگانی کوردستان و عێراق. مانگی داهاتوو یەکەمین پێشانگای تەکنەلۆژی لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.

پێشانگا تەکنەلۆژییەکە لە ژێر ناوی هایتێکس (HITEX) ـدا دەبێت، لە ڕێکەوتی 15 ـی مانگی داهاتوو (4) ـدا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، وا بڕیارە پێشانگا تەکنەلۆژییەکە 3 ڕۆژ بخایەنێت. گرنگترین ئەو بەرهەم و بابەتە تەکنەلۆژییانەی لە پێشانگاکەدا نمایش دەکرێن:

  • کۆمپیوتەر.
  • مۆبایل و تابڵێتەکان.
  • ئەلکترۆنی ناوماڵ.
  • ڕایەڵە و ئاسایش.
  • ڕۆبۆتەکان.
  • ژیری دەستکرد (Artificial Intelligence).
  • VR/AR.
  • یارییەکان.
  • ئامێرە پەیوەندییە دوور مەوداکان.
  • بڵاوکراوەی میدیایی.
  • وێنە و ڤیدیۆ دیجیتاڵییەکان.
  • تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆیەکان.

دەتوانیت کرتە بکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و ئاگاداربوون بڵاوکراوەکانی تایبەت بە بۆنەکە.

ئەگەر دەرفەتت بۆ بڕەخسێت، ئایا بەشداری ئەم پێشانگایە دەکەیت؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ