ئەپڵ

ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوتی 25/3 بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی تایبەت دیاریکرد

دەنگۆکان ڕاست دەرچوون، ئەپڵ لە ٢٥/٣ لە شاری کیوپەرتینۆ لە کالیفۆرنیا لە Steve Jobs Theater کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی It’s show time دەبەستێت. هەروەک دیارە ئەمە دەبێتە یەکەم جار بۆ ئەپڵ کە Steve Jobs Theater بەکاربهێنێت بۆ نمایشکردنی ئایفۆن نەبێت. شایەنی باسە، کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە دەکاتە ٨ی شەو بەکاتی هەولێر – کوردستان.

پۆستەری کۆنگرەکە لە ژماردنێک لە ژمارە ٤ بۆ ١ و پاشان بوون بە لۆگۆی ئەپڵ پێک دێت و ئینجا دروشمی کۆنگرەکە دەردەکەوێت.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەپڵ خزمەتگوزاریەکی تایبەت بە ڤیدیۆ ڕادەگەیەنێت، هەروەها گۆڤاری نوێ و خزمەتگوزاری بەشداریکردن لە هەواڵ.

هەروەک چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ باس لە وەشانی iOS 12.2 بکات، کە Homekitـی نوێ لە خۆی دەگرێت کە لەگەڵ سیری و ئەپی Home کاردەکات.

لەم ڕۆژەدا چاوتان لەسەر کەی ئای تی ئێن بێت و بە پێی پێویست ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکەین.

 

11 ئازار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1093