10
هەواڵ 12, ئازار 2019

یاری فۆرتنایت بەم زووانە دۆخێکی گرنگ و تایبەتی بۆ زیاد دەکرێت

بێگومان بە هۆی هاتنی یاری باتڵ ڕۆیاڵی دیکەی وەک Apex Legends کە توانیویەتی سەرکەوتنی گەورە بە دەست بهێنێت لەو ماوە کەمەی تێیدا ڕاگەیەنراوە، بۆیە فۆرتنایت و پەبجیش بۆ زیاتر ڕاکێشانی یاریکەران بە ڕووی یاریەکەدا پێویستە بیرۆکە و شێوازی نوێ بۆ یاریەکەیان زیاد بکەن، لەم بارەوە و لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی دزەپێکراو ئاماژەی بەوەدا دۆخێکی نوێ و تایبەت بەم زووانە بۆ یاری فۆرتنایت زیاد دەکرێت.

سەبارەت بە دۆخەکە ئەوا کاتێک یاریکەران دەست بە چوونە نێو یاری دەکەن یان گەڕان بە شوێن یاریکەری دیکە ئەنجام دەدەن Matchmaking هەتاوەکو بچنە نێو نەخشەیەکەوە، لەم کاتەدا یاریەکە خۆکارانە هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی یاریکەران، بە واتایەکی دیکە هەڵدەستێت بە ڕووبەڕووکردنەوەی یاریکەرە سەرەتاییەکان بەرامبەر بە یەکدی هەروەها یاریکەرە لێزانەکانیش بەرامبەر بە یەکدی.

هەرچەندە ڕاپۆرتەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی Reddit لە بڵاوکراوەکانیاندا باس لەوە دەکەن کۆمپانیای گەشەپێدەری یاری فۆرتنایت لە ڕێگای ئیمەیڵەوە هەڵدەستێت بە پرسیارکردن و وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی یاریکەران لە بارەی ئەم دۆخە نوێیەوە و دەپرسێت ئایا پێت باشە زیاد بکرێت یاخود نا.

یاری فۆرتنایت دەکەیت؟ پێت باشە ئەم دۆخەی بۆ زیاد ببێت؟

تاگەکان Fortnite
بۆچونی تۆ