هەواڵ 12, ئازار 2019

بەم زووانە گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام دەدرێت لە نەخشەکانی یاری پەبجیدا و دەستپێکی گۆڕانکاریەکانیش لە نەخشەی Erangelـەوەیە

وا دیارە گەشەپێدەرانی یاری پەبجی لە نوێکاری داهاتوودا دەیانەوێت گۆڕانکاری گەورە و ڕیشەیی ئەنجام بدەن لە نەخشەی یاریەکەدا، دەستپێکی ئەم گۆڕانکارییانەش بێگومان لە نەخشەی Erangelـەوەیە چونکە ئەمە یەکەمین نەخشەیە لەگەڵ یاریەکەدا ڕاگەیەنرابێت هەروەها بنچینەی نەخشەکانی دیکەشە لە ڕووی دروستکردنەوە.

لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن گەشەپێدەرانی یارییەکەوە بووە لە کۆمپانیای PUBG Corp ئەمەش پاش ئەوە دێت ڕووکاری دەستکاری کراوی نەخشەی Erangel دزەیپێکرا، گەشەپێدەرانی یاریەکە ئاماژەیان بەوەدا ئەم دەنگۆ و هەواڵانە ڕاستن و دەیانەوێت گۆڕانکاری لە سیستمی دابەشکردنی ئامڕاز و چەک و پێداویستییەکان بکەن لە پاڵ ئەوەشدا بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری دەکرێت لە ڕووکاری خوودی نەخشەکەشدا.

Added compounds on Erangel on test server

ئەم وێنەیەی سەرەوە کە دەیبینن دەوترێت نەخشە دەستکاریکراوەکەیە بەڵام گەشەپێدەرەکان ئاماژەیان بەوەکرد ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە تەنها گۆڕانکارییەکی کەمە و بەشێکی زۆر بچوکە لەو گۆڕانکارییە گەورانەی لە نەخشەکەدا ئەنجامیان داوە، بێگومان ئەم گۆڕانکارییانە تەنها نەخشەی Erangel ناگرێتەوە، بەڵکو یەک لە دوای یەک نەخشەکانی دیکەش گۆڕانکارییان تێدا ئەنجام دەدرێت.

تاگەکان PUBG
بۆچونی تۆ