هەواڵ

هواوەی فرۆشی زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Mate 20 Series ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوەی Richard Yu لە پەڕەی فەرمی خۆیدا لە تۆڕی Weibo ئاشکرایکرد فرۆشی زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Mate 20 Series ڕێژەی 10 ملیۆنی تێپەڕاندووە، ئەم ڕێژەیەش پاش ئەوە دێت مۆبایلەکان لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەنرابوون واتە پاش تێپەڕینی تەنها 5 مانگ کۆمپانیای ناوبراو توانیویەتی 10 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی Huawei Mate 20 Series بفرۆشێت.

بە هەمان شێوەی زنجیرەی Mate 20 ئەوا زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei P20 Seriesـیش بە سەرکەوتوویی 10 ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە لە ماوەی 5 مانگدا، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت هەردوو زنجیرەکە سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی فرۆشی زنجیرەی Huawei Mate 10 Seriesـی پێشوو کە توانیبووی لە ماوەی 10 مانگدا بگاتە ئەم ڕێژەیە، هەروەها بە گەڕانەوە بۆ دوورتر لەمە واتە زنجیرەی Huawei Mate 9 Series ئەوا لە ماوەی 4 مانگدا 5 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکانی ئەم زنجیرەیە فرۆشرابوو.

هەر لەم بارەیەوە Richard Yu ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی 2019ـشدا سەرکەوتنی زیاتر تۆماردەکەن و وتیشی بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت ئەو خۆشییەی زانست و تەکنەلۆژیا هێناویەتی بەشداری پێبکات لەگەڵ بەکارهێنەری زیاتردا.

13 ئازار، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
802