سامسۆنگ

پێشبینی دەکرێت تەنها لەم مانگەدا ١٠ ملیۆن دانە لە زنجیرەی Galaxy S10 بفرۆشرێت

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو بڵاوکرایەوە کە زنجیرەی Galaxy S10 ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە داواکاری پێشوەختەی هەریەک لە شانشینی یەکگرتوو(خوێندنەوە) و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(خوێندنەوە)، لە نوێترین هەواڵدا پێشبینی دەکرێت بە کۆی گشتیی جیهان مۆبایلەکان سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک مۆبایلە نوێیەکان تا کۆتایی مانگی ٦، ٢٠ ملیۆن دانەیان لێ دەفرۆشرێت و ١٠ ملیۆنیان تەنها لەم مانگەدا دەبن، ساڵی پار زنجیرەی Galaxy S9 تا کۆتایی مانگی ٦، ١٩.٢ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا و بەو پێیەش پێشبینی دەکرێت زنجیرەی S10 کەمێک سەرکەوتووتر بێت.

Ming Chi Kuo پێشبینی دەکات تاوەکوو کۆتایی ساڵ ٤٠ بۆ ٤٥ ملیۆن دانە لە مۆبایلەکانی زنجیرەی S10 بفرۆشرێت، بەمەش لە هەریەک لە زنجیرەکانی S8 و S9 سەرکەوتووتر دەبێت و هەرچەندە هێشتا ناگات بە فرۆشی یەکەم ساڵی بەردەستبوونی زنجیرەی S7 کە ٤٨.٧ ملیۆن دانەبوو، بەڵام سەرکەوتنێکی باشە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان کە لە پاشەکشێدایە.

 

سەرچاوە:

13 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
255