زمانە بیانیەکان
13, ئازار 2019
فەرهەنگی دی بی سۆفتی ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی بە نزیکەی 50 هەزار وشەوە بۆ ویندۆز دابگرە

فەرھەنگی دی بی سۆفت فەرھەنگێکی (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی)ـیە. فەرھەنگەکە توانای گەرانی ھەیە بە ھەر سێ زمانەکە، و ھەروەھا زیاتر لە 48 ھەزار وشە لەخۆ دەگرێت. شایەنی باسە، ئەم فەرهەنگە لە لایەن بەرنامەداڕێژ سەردار محمد بە نەرمەواڵەی سی شارپ دروست کراوە.
بەکارھێنانی فەرھەنگەکە سادە و ئاسانە. دوای دامەزراندنی فەرھەنگەکە لە رێگەی ئەو شوێنەی دیاری کراوە بۆ گەران دەتوانیت بۆ ئەو وشەیە بگەرێیت کە دەتەوێت. لە لای دەستە چەپەوە ئەو زمانە ھەڵدەبژێریت کە دەتەوێت، و گەرانی پێ ئەنجام بدەیت. ھەروەھا سەرەتا کە فەرهەنگەکە دەکەیتەوە خۆکارانە زمانی ئینگلیزی ھەڵبژێردراوە، واتە لەگەڵ کردنەوەی فەرھەنگەکە راستەوخۆ گەران بە زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدەیت لەرێگەی شوێنی گەرانەوە. بەڵام ئەگەر بتەوێت بە یەکێکی تر لە زمانەکان گەران ئەنجام بدەیت، وەک ئاماژەم پێیدا لە لای دەستە چەپەوە زمانەکە دەگۆڕیت.
جێگەی ئاماژەیە، فەرھەنگەکە تەنھا بۆ سیستمی ویندۆزی کۆمپیوتەرە و بەم زووانە بۆ ھەردوو سیستمی iOS و Android بەردەست دەبێت.
کرتە بکە بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!