مایکرۆسۆفت

مایکرۆسۆفت دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوە بۆ بەکارهێنەرانی Windows 7 بە مەبەستی وەستاندنی پشتگیری

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوەی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ویندۆز 7 بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لە ڕاوەستاندنی پشتگیری لە سیستەمەکە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا.

کۆمپانیاکە لە مانگی داهاتووەوە دەست دەکات بە ناردنی ئاگادارکەرەوەی ڕاوەستاندنی پشتگیری لە سیستەمەکە. هەروەک کۆمپانیاکە ئاماژەی پێ دەکات، لە ڕێکەوتی 14 ـی 2 ـی ساڵی داهاتووەوە مایکرۆسۆفت دەست هەڵدەگرێت لە ناردنی وەشانی ئاسایشی و زیادکردنی تایبەتمەندی بۆ سیستەمەکە و چیدیکە هیچ پشتگیرییەکی لێ ناکات.

ئاگادارکەرەوەکە لەگەڵ گشت جارێک لە هەڵکردنی ئامێری کارکردوو بە دەر دەکەوێت، بەڵام دەتوانرێت لاببرێت و بژاردەی نیشاننەدانەوەی هەمیشەیشی دەبێت، هەروەها کۆمپانیاکە پێشنیار بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمەکە دەکات وەشانی سیستەمەکەیان بەرز بکەنەوە بۆ ویندۆز 10. بەڵام نوێکردنەوەی وەشان لە ویندۆز 7 ـەوە بۆ 10 بە خۆڕایی نابێت، بەڵکو دەبێت پارە بدرێت بۆ سەر لە نوێ چالاککردنەوەی سیستەمەکە.

لە ڕێکەوتی 22 ـی 10 ـی ساڵی 2009 ـەدا مایکرۆسۆفت یەکەمین وەشانی گشتی لە سیستەمی ویندۆز 7 بەردەستکرد و دوا وەشانی سیستەمەکە لە ساڵی 2011 ـەدا بڵاوکرایەوە. وەکو دیارە کەمتر لە ساڵێکی ماوە بۆ ماڵئاوایی کردن لە ویندۆز 7 بە یەکجاری. ئەگەر تاوەکو ئێستا بەکارهێنەری ویندۆز 7 ـیت، پێویستە لە ئێستاوە هەوڵی داگرتنی دواین وەشانی ویندۆز بدەیت کە ویندۆز 10 ـەیە.

سەرچاوە:
13 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346