10
ئای ئۆ ئێس 17, ئازار 2013 بۆچوون

ئەپڵ و گورزەیەکی ڕیکلامی لەژێر ناونیشانی بۆچی ئایفۆن؟

ئەمڕۆ ئەپڵ هەستا بە دەرکردنی گورزەیەک لە ڕیکلام لە ژێر ناونیشانی بۆچی ئایفۆن؟ تییدا هەستاوە بە ڕونکردنەوەی ئەو هۆیانەی کە وا لە بەکارهێنەران دەکەن بکەونە خۆشەویستی بەکارهێنانی ئایفۆنەوە. ئەم گورزە ڕیکلامە بە وتەی بريقەدار و وێنەی جوان ڕازاندراوەتەوە کە بە ڕاستی وتەکانیان لە جێی خۆیەتی و سەرەنج ڕاکێشن. ئەمانە هەمووی لەسەر پەڕێکی تایبەت لەسەر پێگەی خۆیان ئەپڵ لەم لینکەوە.

لەسەر پەڕی ناوبراو باسی چەندان تایبەتمەندی ناوازەی ئایفۆن هاتووە بە لەخۆگرتنی خەڵاتی J.D. Powerی بۆ ڕازی کڕیاران بۆ ٨ ساڵ لەسەریەک. بوونی تەواوی وردەکاری لەسەر ئایفۆن و شاشە ڕێتینای ئایفۆن و ماوەی  پاتریەکەی و پرۆسێسەری A6ی چالاک و بەهێز و چەندان شتی تری ناوازە.

جیگای ئاماژەکردنە کە ئەم گورزە ڕیکلامەیەی ئەپڵ دوو ڕۆژ لەدوای ڕاگەیاندنی سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٤ دێت لەلایەن سامسۆنگی کۆرییەوە. کە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژی ئەم جۆرە ڕیکلامانە بە وەڵام هەژماردەکەن بەرامبەر بە کۆمپانیاکانی وەکو سامسۆنگ و ئێچ تی سی و سۆنی و ..هتد. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە ڕیکلامانە بۆ وەك وەبیرهێنانەوەیەکە کە ئەمانەن تۆ دەتوانیت لە ئایفۆنێکدا دەستت بکەون و دوایین تەکنەلۆژیای ئەپڵن کە تێیدا بەکارهاتوون.

بۆچونی تۆ