گەرمترین

هواوەی مۆبایلی Nova 4eی ڕاگەیاند، کامێرایەکی ٣٢ مێگاپیکسڵ لە پێشەوە و ٣ کامێرا لە دواوە

هواوەی نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Nova 4e ڕاگەیاند کە بە پڕۆسێسەری Kirin 710 کار دەکات کە خاوەن ٤ ناوکی Cortex-A73 و ٤ دانەیCortex-A53یە، GPUەکەشی لە جۆری Mali-G51 MP4ە، خاوەن ١٢٨گب بیرگەیە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و ڕووکاری EMUI 9ی لەسەرە کە لەسەر ئەندرۆید ٩ بنیاد نراوە.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی ٦.١٥ ئینجی هەیە لە جۆری LCD و ڕوونی +FHD، ڕاگر(نۆچ)ێکی بچووک کامێرایەکی ٣٢ مێگاپیکسڵی لەخۆگرتووە بە تیرەی چاوی f/2.0 بۆ شەیدایانی سێڵفی.

پشتەوەش کە لە شووشە دروست کراوە کامێرایەکی ٣ هاوێنەیی لەخۆدەگرێت، یەکەمیان ٢٤ مێگاپیکسڵە بە تیرەی چاوی f/1.8 و دووەمیان ٨ مێگاپیکسڵە و گۆشەکەی ١٢٠ پلە فراوانە، سێیەمیش ٢ مێگاپیکسڵە و تایبەتە بە Depth sensing و تەڵخکردنی پشتی وێنە.

هەندێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکان بریتین لە HiVision و GPU Turbo 2.0 و هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە پشتەوە، جگە لە دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆک و پاترییەکی ٣٣٤٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر کە بە توانای ١٨ وات لە ڕێگای دەرچەی USB Type-Cیەوە بارگاوی دەبێتەوە.

مۆبایلەکە لە ٢١ی ئەم مانگەوە بە ڕەنگەکانی ڕەش، شین و تێکەڵەیەک لە شین و مۆر بەردەست دەبێت بەم نرخانە:

٢٩٨ دۆلار بۆ ٤گب ڕام

٣٤٢ دۆلار بۆ ٦گب ڕام

هەروەک چۆن پار Nova 3e لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان لەژێر ناوی P20 Lite دەرچوو، ئەمساڵیش Nova 4e لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە ژێر ناوی P30 Lite دەردەچێت بەپێی چاوەڕوانییەکان.

سەرچاوە :

14 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341